تەندروستی

ھەوکردنی پوک دووگیانی خانمان دوادەخات


توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی ھیلسینکی لە وڵاتی فنلەندا ئەنجامدرا ئەوەی ئاشکراکرد ئەو خانمانەی ئارەزوی دووگیانبوون دەکەن و دووچاری ھەوکردنی پوکیان بوون چوار ھێندەی ئەو خانمانەی دووچاری ھەوکردنی پوک نەبوون دەبێت چاوەڕوانی دووگیانبوون بکەن.

توێژینەوەکە دەریخست:

١-بوونی بەکتریای "University of Helsinki" لەلیکدا ھۆکارە بۆ ھەوکردنی پوک و دواخستنی  دوگیانبوون.

٢-توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد ھەوکردنی پوک و ددان بەتەنھا کاریگەری لەسەر  ناو دەم دروست ناکات بەڵکو کاریگەری لەسەر بەشەکانی تری لەشیش دروست دەکات  گرفت بۆ ھێلکەدان و دروستبوونی کۆرپەلە ھەروەھا ھۆڕمۆنەکانی لەشیش دروست دەکات.

لەگەڵ ئەمانەشدا پێویستە ئاگاداری ئەوە بین بەتەنھا ھەوکردنی پوک ھۆکارنیە بۆ دواخستنی دووگیانی لە خانماندا بەڵکو زۆر ھۆکاری دیکە وەک باری کۆمەڵایەتی ، کێشانی جگەرە، باری تەندروستی کاریگەریان لەسەر دووگیانی ھەیە.


هەفتە پێشتر - Dec 4 2017 2:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر