تەندروستی

نیشانەکانی دەرکەوتنی نەخۆشی زەھایمەر


کۆمەڵەی نەخۆشی زەھایمەر کە بارەگاکەی لە ئەمریکایە، ١٠ نیشانەی وەک سەرەتای دەرکەوتنی نەخۆشی زەھایمەر داناوە، نیشانەکانیش ئەمانەی لای خوارەوەن: - 
- یادەوەری ڕۆژانە گۆڕانکاری بەسەردا دێت بەجۆرێک کاری ڕۆژانەی بۆ ئەنجامنادرێت.
- لە دانانی پلان و چارەسەرکردنی کێشەکاندا ڕوبەرووی ئاستەنگ دەبێتەوە.
- کارە ئاساییەکانی ڕۆژانەی ماڵ یان شوێنی کاری بۆ ئەنجامنادرێت.
- کات و شوێنی لێ تێکدەچێت و جیایان ناکاتەوە.
- توانای ئەوەی نیە پەیوەندی دیمەنەکان لەگەڵ شوێنەکە بگونجێنێت. 
- ڕوبەرووی کێشەی قسەکردن و نوسین دەبێتەوە.
- دانانی کەلوپەل لە شوێنی نەگونجاوو شوێنی خۆی نا.
- ڕوبەری دابڕان لە کارو چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتەوە.
- مەیل و کەسایەتی گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
- بەتێپەڕبوونی کات کەسەکان ناناسێتەوە.



هەفتە پێشتر - Dec 4 2017 7:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر