تەندروستی

نیشانەکانی توشبوون بە خەمۆکی زستانە


ھەردوو ھۆڕمۆنی سیرۆتۆنین و میلاتۆنین زۆر گرنگن بۆ پارێزگاری لە دەرونی مرۆڤ، تەنانەت بۆ خۆپارێزی لە توشبوون بە خەمۆکی لە زستاندا.

ئەمانەش گرنگترین نیشانەکانی خەمۆکی زستانەن:

-گوێنەدان بە چالاکیە گرنگ و جیاوازەکان.

-حەزکرد بە تەنیای.

-دورکەوتنەوە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان.

-تێکچون و گۆڕانی ئارەزوی خواردن.

-نەمانی تەرکیز.

-ھەستکردن بە تەمەڵی و کەمبوونەوەی چالاکی.

-زۆر خەوتن(زیادبوونی ئارەزوی خەوتن).

چۆنێتی چارەسەرکردنی:

کاتێک ھەست کرد دووچاری خەمۆکی بویت ڕاستەوخۆ گەرماوێکی گەرم بکە لەم ڕێگایەوە دەتواندرێت مێشک ھێوربکرێتەوە و ھەستی توڕەبوون نەھێڵدرێت.

کەم خەوی ھۆکارە بۆ توشبوونی مرۆڤ بە خەمۆکی،بۆیە پێویستە گرنگی تەواو بە کاتەکانی خەو بدرێت و  ڕۆژانە ٦-٨ بخەویت.

ھەرکاتێک ھەستی خەمۆکی بەسەردا زاڵ بوو یان ھەستت بە خەمۆکی کرد وا گونجاوە  گەشت بۆ شوێنێکی ھێمن ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی لە ژیانی ڕۆتینی دوربکەویتەوە.

خواردنی کوپێک لە شیری گەرم ڕۆژانە پێش خەوتن یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ھیلاکی.

خواردنی شەکولاتە،خواردنی پارچەیەک لە شەکولاتە یارمەتیدەرە لە دەردانی ھۆڕمۆنی سیرۆتۆنین و ئەمەش دەبێتە ھۆی زیاتر دەردانی ھۆڕمۆنی میلاتۆنین. 




11 مانگ پێشتر - Dec 12 2017 2:30PM
Print Friendly and PDF
زیاتر