هەمەڕەنگ

وێنە و زانیاری..دەرھێنانی گەورەترین وەرەم لە دڵی پیاوێکی ئەمریکیدا


"Jake Cohen"ی تەمەن ٣٢ ساڵ کە دانیشتوویەکی وڵاتی ئەمریکایە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەدەست بوونی ئازار لە سنگیدا دەیناڵاند،بەڵام  ئەم ئازارە لەلایەن پزیشکەکانیەوە پشتگوێ دەخرا تا ئەو کاتەی پەستانی خوێنی بە شێوەیەکی ترسناک دادەبەزێت بەم ھۆیەشەوە پشکنینی (تیشکی موگناتیسی) بۆ ئەنجام دەدرێت دەردەکەوێت وەرەمێکی گەورە بە کێشی تۆپێکی تێنس لە دڵیدایە کە ھەر لە منداڵیەوە زیادیکردوە.

ھەربۆیە نەشتەرگەری "کرانەوەی دڵی دەگمەن" لەلایەن پزیشکە بە ئەزموونەکانی زانکۆی کۆڵۆمبیاوە بە سەرکەوتووی بۆی ئەنجام دەدرێت .


ئەم ڕووداوە دادەندرێت بە ڕوداوێکی ناوازە و یەکەمجاریشە وەرەمێک بەو قەبارەیە لە دڵی مرۆڤێکدا دەربھێندرێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە "Jake Cohen" پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە زۆر ھەستی بە سوتانەوە و قورسبوونی سەرسنگی کردوە ، تەنانەت ھەستی ڕشانەوەشی لا دروست کردوە ، لە کاتی ئەنجامدانی وەرزش دەبووە ھۆی تەنگە نەفەسی .
 



7 مانگ پێشتر - Dec 13 2017 11:19AM
Print Friendly and PDF
زیاتر