هەمەڕەنگ

200هەنگ هێرش دەخەنە سەر پیاوێکی بەساڵاچوو

200هەنگ هێرش دەخەنە سەر پیاوێکی بەساڵاچوو

 

پیاوێکی ئەمریکی بۆ ماوەی سێ سەعات نزیکەی 200هەنگ هێرش دەخەنە سەری، بەم هۆیەشەوە ناچاردەبێت چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.

 

بە گوێرەی بڵاوکراوەکەی ماڵپەڕی "ئێن بیسی نیوز" ئەم پیاوە تەمەن 81 ساڵە بەهۆی ئەم ڕووداوە، 200برین لە شوێنە جیاوازەکانی جەستەی دروست بووە.

ئەم پیاوە باسی لەوەشکردووە، هەنگەکان چوونەتە ناو گوێچکە و لووتییەوە بەمەش ئازارێکی زۆری پێگەیشتووە، بەڵام توانیویەتی کە دەمی بە داخراوی بهێڵێتەوە.