تەندروستی

ئاسانترین ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە گرفتی ڕووتانەوەی قژ


زۆرێک بەدەست گرفتی ڕوتانەوەی قژیانەوە دەناڵێنین بۆ ئەم مەبەستەش زۆر ڕێگای جیاواز بۆ چارەسەرکردنی دەگرینە بەر، یەکێک لەو چارەسەرەنەش کە توێژینەوەکان ئاماژەیەن پێکردوە بەکارھێنانی ئاوی پیازە،بە چارەسەرێکی گونجاوی ڕوتانەوەی قژ و تەنانەت دووبارە ڕواندنەوەشیان داناوە ئەم گرنگیەی پیازیش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی مادەی کبریتیت کە لە مادەی کیراتیندا ھەیە و یەکێکە لە پێکھاتە سەرەکیەکانی دروستبوونی قژ ،ئەو دژە میکرۆبەش کە تێیدایەتی پارێزگاری لە پێستی سەردەکات و نایەڵێت دووچاری ھەوکردن بێت کە زۆر جار ئەم ھەوکردنە ھۆکارە بۆ وەرینی قژ.
 
گرنگترین ئەو ھۆکارانەشیان دیاریکردوە کە بەرپرسن لە ڕوتانەوەی قژ ئەوانیش بۆماوەی یاخود توشبوون بە نەخۆشیەکی دیاریکراو ھەندێک جار بەکارھێنانی چارەسەر یاخود گۆڕانکاری لە ھۆڕمۆنەکاندا ھۆکارن.

ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەخۆشیەکانی پێست ئاماژە بۆ ئەوە دەکات نزیکەی ٨٠ ملیۆن خانمی ئەمریکی بەدەست بوونی گرفت لە قژیاندا دەناڵێنن.

ھەر بە پێی توێژینەوەیەکیش کەلەسەر ئاوی پیاز ئەنجامدرا تیایدا ئەو کەسانە بەشداریان تیاکرد کە دووچاری کەچەڵی ھێندەی پەڵەیەک لەسەریاندا بووبوون ئاوی پیازیان لە ڕۆژێکدا دوو جار  بۆ ماوەی دوو ھەفتە بەکارھێنا، دەرکەوت لە %٧٤ قژیان دەستی کردۆتەوە بە گەشەکردن وە ئەو بەشداربوانەش کە شەش ھەفتە بەردەوام بوون لە بەکارھێنانی ئاوی پیاز %٨٧ قژیان دەستی کردەوە بە گەشەکردن.

شێوازی بەکارھێنانی:

بۆ دەستکەوتنی ئاوی پیاز دەبێت چوار پیازی پاکراو بکرێت بە چەند بەشێکی بچوکەوە لە ڕێگای عەسارەوە یاخود بکوترێت ھەتا دەبێت بە ھەویرێک بۆ دەستکەوتنی ئاوی پیازەکەش پێویستە بکرێتە سەر قوماشی دروستکردنی پەنیر و لە دوایدا بگوشرێت،راِستەوخۆ بدرێت لە پێستی سەر.

ئەگەر لەو کەسانەشیت بە بۆنی پیاز بێزار دەبیت ئەوا دەتوانیت سود لە زەیتی سروشتی وەک زەیتی نەعنا لە نەھێشتنی بۆنەکەیدا وەربگریت.


7 مانگ پێشتر - Dec 17 2017 3:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر