هەمەڕەنگ

دیزاینێکی جیاوازی ناو فڕۆکە

"ئەلیخاندرۆ نونیز ڤیسێنتی" خانمێکی تەمەن 23 ساڵە دیزاینێکی جیاواز بۆ ناو فڕۆکە لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە دیزاین دەکات، ئامانج لەم کارەی دابینکردنی بۆشایییەکی زیاترە بۆ سەرنشینانی بەشی ئابووری کە دەتوانرێت کەسەکە پاڵ بکەوێت و بخەوێت، شوێنی دانیشتنەکەشی فراوانتر بێت، هەروەها ئەو شاشانەی ناو کورسییەکان لابراوە ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی سەرنشینان بتوانێت ئامێرەکانی خۆیان لەو شوێنەدا دابنێن و بەکاریبهێنن.

لە ئێستادا دیزاینەکە بە ژیری دەستکرد دروستکراوە، بەڵام ئەلیخاندرۆ دەیەوێت لە دونیای ڕاستەقینەدا پرۆژەکەی جێبەجێ بکات.