تەندروستی

چوار خۆراک ھەرگیز لە بەیانیاندا لە خواردنیان دوور مەکەوەرەوە


بۆ ئەوەی ڕۆژێکی سەرکەوتوو و لە بارێکی تەندروستی تەندروستی باشدا بیت و بتوانیت کارەکانت بەباشی ئەنجام بدەیت ئەوا گرنگی بە خواردنی نانی بەیانیان بدە چونکە نەخواردنی نانی بەیانیان وا لە مرۆڤ دەکات بە درێژای ئەو ڕۆژە ھەست بە ھیلاکی و ماندووبوون بکات.

ئەمانەش کۆمەڵێک خۆراکن پێویستە لە بەیانیاندا بخورێن تا لە ڕێگایانەوە ووزەی پێویست بە درێژی ئەو ڕۆژە بۆ لەش دابین بکرێت:

١-سێو: خواردنی سێو لە بەیانیاندا خانەکانی مێشک چالاک دەکات و وای لێدەکات بەرگەی ھیلاکی ئەو ڕۆژە بگرێت.

٢-ھێلکە: یەکێکە لەو خواردنانەی پێویستە لە بەیانیاندا بخورێت،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ڤیتامین "B" لە ھێلکەدا خۆراک دەگۆڕێت بە وزە بەم ھۆیەشەوە وزەی تەواو بە درێژای ئەو ڕۆژە بۆ لەش دابین دەکات.

٣-عەلی بابا: ڕێژەیەکی زۆر لە مەگنیسیۆمی تێدایە لەبەر ئەوە خواردنی وزە بەلەش دەبەخشینت .

٤-نەستەلەی ڕەش: نەستەلەی ڕەش بەرھەڵستی ھیلاکی دەکات و وزەش بۆ لەش دابین دەکات ھەربۆیە خواردنی پارچەیەک شەکولاتەی ڕەش لە بەیانیاندا بەسودە بۆ دەستکەوتنی وزە.  






  


4 مانگ پێشتر - Dec 18 2017 2:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر