تەندروستی

چۆن سییەکان لە دوکەڵ و پاشماوەی جگەرە پاک دەبێتەوە


پێش ھەموو شتێک پێویستە واز لە جگەرەکێشان بھێنیت و دواتر شێوازی ژیانت بگۆڕیت، ئەویش بەوازھینان لە خواردنی ئامادەکراوو خواردنەوە گازییەکان، ھەروەھا کەمکردنەوەی بەکارھێنانی شیرو گۆشت و گەنم.
ڕێگای دووەم پێویستە خواردنی سروشتی و تەندروست بخورێت، ھەروەھا بڕێکی زۆر سیر بخورێت بەکوڵاوی بێت یان بەکاڵی، لەگەڵ خواردنی پیاز، زەنجەبیل، دارچینی، کەرەوز، زەعفەران، جاترە، ئەفۆکادۆ، تورو ئەناناس.
ڕێگای سێیەم ئەنجامدانی وەرزشێکی بەردەوام و رێک، لەوانە یۆگاو وەرزشی ھەناسەدان.
ڕێگای چوارەم دورکەوتنەوە لە مادە بۆندارەکان، وەک بەکارھێنانی بۆن بۆ جەستەو مادەی دژە مێروو، ھەروەھا ئەو مادانەی تر کە بۆ جەستە بەکاردەھێنرێت، زیاتر ئەو مادانەی بەکاربھێنە کە بۆن و مادەی ئەلەمنیۆمی تێدا نیە.
ڕێگای پێنجەم ھەوڵبدە، جۆری ھەوای ماڵەوە بگۆڕێت لەوانە زوو پاکردنەوەی بۆ ئەوەی خۆڵ و مادەی تر کەڵەکە نەبێت، ھەروەھا گوڵ لەناو ماڵ دا پەروەردە بکە بۆ پاککردنەوەی ھەوا.
ڕێگای شەشەم گرنگە دەرمانی رووەکی و سروشتییەکان بەکاربھێنیت ئەوانەی بەسودن بۆ کۆکەو نەھێشتنی بەڵغەم و ھەوکردن.
دواین ڕێگا بۆ پاکردنەوەی سییەکان لە نیکۆتین و دوکەڵ، بڕێکی زۆر ئاوی بێ کلۆر بخۆرەوە، کە لە ٢ لیتر کەمتر نەبێت لە ڕۆژێک دا.


4 مانگ پێشتر - Dec 18 2017 5:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر