تەندروستی

6 ھەڵسوکەوت لە کاتی نان خواردن دا ڕوبەروی بەکتریای زیانبەخشت دەکاتەوە


زۆربەمان لەکاتی نان خواردن دا ئاگامان لە ھەندێک ھەڵسوکەوتی خۆمان نیە، کە دەبێتەھۆی توشبوونمان بەھەندێ بەکتریای زیانبەخش، ھەڵسوکەوتەکانیش بریتیین لەمانەی خوارەوە:- 
١- ھەرگیز پاروویەک دووجار لە خواردنی ھاوبەش دا ھەڵمەکێشە، واتە ئەگەر دوو کەس لەسەر یەک قاپ نانیان خوارد، پارووەکە دووجار لە خواردنەکە ھەڵمەکێشە، چونکە بەکتریای ناو دەم تێکەڵی خواردنەکە دەبێت.
٢- ئەگەر خواردنێک کەوتە سەر زەوی لەکاتی ھەڵگرتنەوەیدا مەیخۆ، چونکە توێژینەوەکان سەلماندویانە ٥ چرکە بەسە بۆ ئەوەی بەکتریا بگاتە ئەو خواردنەی کە دەکەوێتە سەر زەوی، خواردنەکە ھەرچییەک بێت.
٣- کوژانەوەی مۆمی سەر کێک بەفوو، دەبێتەھۆی گواستنەوەی ڤایرۆسێکی زۆر، کە ١٥ جار زیاترە لەو کێکەی مۆمەکەی بەفو ناکوژێنرێتەوە.
٤- خواردنی گەنمەشامی لە یەک لولە کاغەزی ھاوبەشدا، کە ئەمەش زۆرجار لەکاتی سەیرکردنی یاری و فیلمەکان دا ڕودەدات.
٥- کاتێک لە خواردنگەیەک یان کافێیەک داوای سەھۆڵی زیادە یان داوای پارچە لیمۆیەک دەکەی بۆناو پەرداخێک ئاو، ئەوە بزانە ئەو لیمۆیە پێشتر لەت کراوەو لە شوێنێکەوە ھێنراوە سەری دانەپۆشراوە، ھەروەھا پێدەچێت ئەو کەسەی لیمۆکە یان پارچە سەھۆڵەکەت بۆ ئەھێنێت دەستی پاک نەبێت، ئەمەش دەبێتەھۆی گواستنەوەی بەکتریا.
٦- لیستی خواردن، یەکێکە لەو شوێنانەی زۆرترین بەکتریای لەسەر کۆدەبێتەوە، بەھۆی ئەوەی زۆرترین دەست ئەکات.


مانگ پێشتر - Dec 18 2017 7:11PM
Print Friendly and PDF
زیاتر