تەندروستی

زۆر جوڵانەوە لەکاتی خەودا زەنگی توشبوونە بە نەخۆشیەکی مەترسیدار


ئایا تۆ لەو کەسانەیت زۆر دەجوڵێیت یاخود قسە زۆر دەکەیت لەکاتی خەودا ئەگەر لەو کەسانەیت ئاگاداربە لەوانەیە توشی ئەم نەخۆشیە بوبیت.

توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات زۆر جوڵان و قسەکردن لەکاتی خەودا لەوانەیە نیشانەیەکی سەرەتایی بێت بۆ توشبوون بە لەبیرچونەوە ، توێژینەوەکە ئاشکراشیکرد ئەم دیاردەیە لە کۆنتڕۆڵی مرۆڤدا نیە جاری واھەیە کەسەکە قسەدەکات یاخود دەڕوات و ھەندێک جار خەو بەرینەداوە و دەڕوات نان دەخوات.

ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە ئەو کەسەی دووچاری لەبیرچونەوە دەبێت دووچاری ھەوکردن لە ناوچەیەکی دیاریکراوی مێشکدا بوون کە تێیدا خانەکانی مێشک لەو شوێنەدا مادەی دۆبامین بە کەمی بەرھەم دەھێنێت، ئەم جوڵە زۆرەی کاتی خەو و قسەکردنە ئاماژەن بۆ ئەوەی کەسەکە لەقۆناغی سەرەتای توشبوونیەتی بە لەبیرچونەوە ھەربۆیە دەتواندرێت بەزووی بنەبڕبکرێت.

توێژەرەوان  ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن مەرج نیە ھەموو ئەو کەسانەی دووچاری ئەم حاڵەتە ببن توشی لەبیرچونەوە بوبن،بەڵام لە ھەندێک کەسدا دەتواندرێت ئەم نەخۆشیە لەم ڕێگایەوە دیاریبکرێت.


7 مانگ پێشتر - Dec 21 2017 3:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر