تەندروستی

ئاگاداربە...ئەم شەش خوەی ڕۆژانەت ھۆکارە بۆ لەناوچوونی گورچیلەکانت


ئەم شەش خوەی ڕۆژانەت ھۆکارە بۆ لەناوچوونی گورچیلەکانت:

١-زیادەڕەویکردن لە خواردنی پڕۆتینی ئاژەڵی: پڕۆتین گرنگیەکی زۆری ھەیە لە دروست بوون و چاکردنی شانەکان بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنی پڕۆتینی گۆشتی سور بەگشتی زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت و گرفت بۆ کارەکانی بە تێپەڕبوونی کات دروست دەکات ھەندێک جاریش ھۆکارە بۆ لەناوچوونی.

٢-کەم خەوی یاخود شەونخونی کردن: کاتێک مرۆڤ بە شێوەیەکی تەواو دەخەوێت واتای ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ گورچیلەکان کە شانە لەناوچووەکان چاکبکاتەوە، ئەم کردارە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای نوستندا دەستپێدەکات،بۆیە کەم خەوی یاخود درەنگ خەوتن واتای ئەوەیە گورچیلە ھەر ئیش دەکات و ئەو دەرفەتەشی بۆ ناڕەخسێت شانە لەناوچوەکان چاکبکاتەوە.

٣-خراپ بەکارھێنانی حەب: حەبە چارەسەریەکان دادەندرێت بە یەکێک لە دوژمنە دڕندەکان بۆ گورچیلە بەتایبەتیش ھێورکەرەوەی ئازار چونکە ئەو ماددە نیشتوەی کە لە لەشدا بەجێی دەھێڵێت بەقورسی لەلایەن گورچیلەوە پاکدەکرێتەوە،بۆیە پێویستە زیادەڕەوی لە خواردنیاندا نەکرێت و لە کاتی بەکارھێنانیشیاندا ئاوێکی زۆر بخورێتەوە.

٤-خوێ چێشت: بەکارھێنانی خوێ بە ڕادەیەکی زۆر ھۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن بەمەش بارگرانی لەسەر کاری گورچیلەکان دروست دەکات.
پزیشکان ئامۆژگاری دەدەن بە بەکارھێنانی خوێ بە ڕێژەیەکی کەم لە خواردندا کە بڕەکەی لە ٥ گرام زیاتر نەبێت.

٥-چوون بۆ تەوالێت: ھەندێک کات لەبەر ھەر ھۆکارێک بێت چون بۆ تەوالێت پشتگوێ دەخرێت ئەمەش قورسایی زیاتر لەسەر میزەڵدان دروست دەکات و دەبێتەھۆی توشبوونی مرۆڤ بە میزە چوڕکێ یاخود دروستبوونی بەردی گورچیلە،بەردەوامبوونیش لەسەر ئەم کارە گورچیلە دووچاری لەناوچون یاخود سست بوون دەکات.

٦- کەمی ڤیتامین و کانزا لەلەشدا: گورچیلە بۆ ئەوەی بەباشی بمێنێتەوە و کارەکانیشی بەباشی ئەنجامبدات پێویستی بە بە ڤیتامین و کانزا ھەیە بەتایبەتیش ڤیتامین B٦ و مەگنیسیۆم، کەمیان دادەندرێت بەیەکێک لە ھۆکاراکانی سست بوونی گورچیلە،بەم ھۆیەشەوە پزیشکان ئامۆژگاری دەدەن بە خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە سەوزە و میوە.




10 مانگ پێشتر - Dec 27 2017 2:25PM
Print Friendly and PDF
زیاتر