تەندروستی

ھۆکارەکانی ئاوسانی بەشی خوارەوەی چاوەکان و شەش ڕێگاش بۆ چارەسەرکردنی


زۆر جار لە کاتی ھەستان لە خەو تێبینی ئاوسانی ژێر چاوەکان دەکەین بەگشتی بێزارکەرە و مرۆڤ بەھۆیەوە  دووچاری دڵ لەخۆدامانی دەکات  .

زۆر ھۆکار دەبێتەھۆی ئاوسانی ژێر چاوەکان وەک ڕوودانی گۆڕانکاری لە ھۆڕمۆنەکان،پلەی گەرما،کەم خەوی.

بە گرتنەبەری یەکێک لەم ھەنگاوانە دەتواندرێت ئاوسانی بەشی خوارەوەی چاوەکان نەھێڵدرێت:

١-ئاو: یەکێک لە باشترین چارەسەریەکان بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخە خواردنەوەی ئاوە،ھەرکاتێک لەش شێداربێت قەتیسبوونی ئاو لە لەشدا کەم دەبێتەوە.

ئاو لەشیش لە ژەھری جۆراوجۆر ڕزگاردەکات،بۆیە ڕۆژانە گرنگی بە خواردنەوەی ٨ کوپ ئاو بدە بە لایەنی کەمەوە، خواردنەوەی کافاین و بەکارھێنانی خوێش لە خواردندا کەمبکەرەوە چونکە مەترسی کۆبووەنەوەی ئاو لەلەشدا زیاددەکەن.

٢-کەوچکی سارد: ئەمە ڕێگایەکی زۆر سادەیە بەڵام زۆر کاریگەرە ،یارمەتیدەرە لە توندکردنی پێستی بەشی خوارەوەی چاو و ھێورکردنەوەی بۆریەکانی خوێنی ئەو شوێنە و نەھێشتنی ئاوساویەکە.

کەوچکێکی کانزای بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک بکەرە بەفرگرەوە لە پاشاندا کەوچکەکە بکەرە سەر جێگای ئاوساویەکە تا ساردیەکەی کەمدەبێتەوە لە دوایدا بیگۆڕە بە کەوچکێکی ساردتر و لە سەری دابنێ ھەتا ھەست دەکەیت ئاوساویەکە کەمبۆتەوە و نەماوە.

٣-کیسی چا(کیسی چای سەوز یاخود ڕەش): چا بەھۆی ئەو تایبەتمەندیەی کە تێیدایەتی لە توانایدایە بەرھەڵستی ئاوسانی چاوەکان بکات.

کیسی چاکە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بکەرە بەفرگرەوە لە پاشاندا و بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک سەر پێڵوی چاوەکان دایبنێ ئەم ھەنگاوە لە ڕۆژێکدا چەند جارێک دووبارە بکەرەوە.

٤-خەیاری سارد: یەکێکە لە ڕێگا کاریگەرەکان بۆ نەھێشتنی ئاوسانی ژێر چاوەکان ،ئەو ئەنزیمەی لە خەیاردایە یارمەتیدەرە لە توندکردنی پێست و کەمکردنەوەی ئاوساویەکە ھەروەھا خەیار لە تواناشیدایە ڕەشی ژێر چاو و چرچی نەھێڵێت،بەم شێوەیە پێویستە بەکار بھێندرێت:

خەیارەکە بکە بە چەند پارچەیەکی ئەستورەوە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک لە بەفرگردا دایبنێ لە پاشاندا بیدە لە پێڵوی چاوەکانت چەند جارێک لە ڕۆژدا ئەم کردارە دووبارەی بکەرەوە.

٥-ھێلکە: ھێلکە تایبەتمەندی توندکردنی پێستی تێدایە و ڕێگا لە چرچ بوونی ژێر چاوەکانیش دەگرێت ،شێوازی بەکارھێنانی:

سپێنەی ھێلکە لە زەردێنەکەی جیابکەرەوە لە پاشاندا سپێنەکە بکەرە قاپێکەوە و تێکی وەربدە ھەتا خەستیەک دروست دەبێت ، بە فڵچە بۆ ماوەی ١٥ خولەک بیدە لەو جێگایە پێویستە ئەم کردارە لە ڕۆژێکدا چەند جارێک دووبارەی بکرێتەوە.

٦-پەتاتە: پەتاتە بە ھەمان شێوەی خەیار کاریگەری زۆری ھەیە لە نەھێشتنی ئەو ئاوساویە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ئەو نیشاستەی کە تێیدایەتی، تایبەتمەندی دژە ھەوکردنی تێدایە و چارەسەری ئاوسانی ژێر چاویش دەکات.

شێوازی بەکارھێنانی:پەتاتەکە پاک بکە و بشۆرەوە و وشکی بکەرەوە لە دوایدا بیکەرە عەسارەوە لە دوایدا بیکەرە سەر پارچەیەک قوماشی پاکەرەوە بیدە لە پێڵوی چاوەکانت.




7 مانگ پێشتر - Dec 31 2017 3:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر