هەمەڕەنگ

مردوویەک پاش حەوت مانگ لە ناشتنی و سوتانی لاشەی دەگەڕێتەوە ماڵەوە


"Sakorn Sacheewa"ی تەمەن ٤٤ ساڵ دوای حەوت مانگ لە بڵاوکردنەوەی مردن و سوتانی لاشەی گەڕایەوە ماڵەوە،ئەم ڕووداوە خێزانەکەی دووچاری سەرسوڕمان و شڵەژان کرد.

پێش حەوت مانگ پۆلیس پەیوەندی بە خێزانی "Sakorn"وە دەکات و پێیان ڕادەگەیەنێت Sakorn بەھۆی بوونی گرفت لە کۆئەندامی ھەرسیدا مردووە و پێویستە بێن لاشەکەی بەرن ،سەرەڕای ئەوەی یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئەوەی ڕاگەیاند کاتێک بینیویەتی ھەستی کردوە کە ئەوە Sakorn Sacheewa نەبێت چونکە دوو دانی پێشەوەی نەمابوو بەڵام مردووەکە دوو دانی پێشەوەی ھەبووە ، ھەرچۆنێک بێت لاشەکەیان بردووە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕێوڕەسمی ئاینی بۆ ئەنجامدرا و بە پێی دابوونەریتی وڵاتی تایلاند لاشەکەیان سوتاندوە و ناشتویانە.
 
لە پاش حەوت مانگ  Sakorn Sacheewa گەڕایەوە ماڵەوە ، براکەی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ترسێکی زۆر لە دڵیاندا دروستبووە کاتێک و بۆرجارێکی دیکە بینیویانەتەوە وا ھەستیان کردوە کە ئەمە  تارمای بێت تا ئەو کاتەی دڵنیابۆتەوە براکەی لە ژیاندا ماوە و نەمردوە ، ئەو کەسەش کە ناشتویانە کەسێکی دیکەبووە و براکەی نەبووە.

Sakorn Sacheewa بە تەنھا لە شوقەیەکدا ژیاوە و کاری ڕاوە ماسی کردوە لەسەر بەلەم ، لەو ماوەیەشدا کرێکارێکی میانماری بینیوە و ناسنامەکەی بردوە و ڕایکردوە لە ئێستاشدا خوازیارە ناوی لە تۆماری مردوان لە تایلاند دەربھێندرێت.



3 هەفتە پێشتر - Jan 1 2018 9:29AM
Print Friendly and PDF
زیاتر