هەمەڕەنگ

دوای ئەوەی نازناوی ناشیرینترین بووکی جیھانی لێندرا ببینە چی گۆڕانکاریەکی لە خۆیدا ئەنجامداوە


ھەموو بووکێک لە ڕۆژی ئاھەنگیدا بەتەنھا نازناوی شازادە یاخود شاژن وەردەگرێت ،بەڵام ئەم بووکە روسیە جیاواز لە بووکەکانی دیکە لە پاش بڵاوبوونەوەی وێنەکانی لە ساڵی ٢٠١٠ بەھۆی شێوە نامۆکەی و زەبەلاحیەکەی وێنەکەی زۆر بەزوی بڵاوبووە ھەموو خەڵک گاڵتەیان بە شێوەو و کێشی دەکرد ، بەم ھۆیەشەوە نازناوی ناشرینترین بووکی جیھانی لێندرا.

لە وێنەکاندا ئەم خانمە زۆر دڵخۆش دەردەکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە خەڵکی پێیان وابوو پەیوەندی نێوان ئەم دوو ھاوسەرە ماوەیەکی درێژ ناخایەنێت و بەزووترین کات لە یەکتری جیادەبنەوە

ئەوەی جێگای سەرسوڕمان و چاوەڕوان نەکراو بوو ویست و سوربوونی ئەم خانمە بوو لە ئەنجامدانی زۆر گۆڕانکاری کە لە خۆیدا ئەنجامی بدات، توانی کێشی بە ڕێژەیەکی زۆر دابەزێنێت ، نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و پابەند بوون بە پارێزبەندی خۆراکی توند ھەروەھا ڕێکردنی ددانەکانی و گۆڕینی ڕەنگی قژی و ئەنجامدانی وەرزش ھەتا گەیشت بەو شێوەی ھەمووانی توشی سەرسوڕمان کرد و لە ئێستاشدا دایکی منداڵێکە.


9 مانگ پێشتر - Jan 4 2018 10:19AM
Print Friendly and PDF
زیاتر