تەندروستی

بۆچی ھەست بە تێکشکانی لەشمان دەکەین لە کاتی ھەستان لە خەو


سەرەڕای پشودانی تەواو و خەوتن بۆ ماوەی ھەشت کاتژمێر بەڵام لەکاتی ھەستان لە خەو ھەست بە تێکشکانی لەشمان دەکەین،لەوانەشە بوونی گرفتی تەندروستی ھۆکار بێت بۆ تێکشکانی لەش کە ھەندێک کات تا نیوەی ڕۆژەکە بەردەوام دەبێت.

لە گرنگترین ئەو ھۆکارانەش کە دەبنە ھۆی تێکشکانی لەش:

١-کەمخوێنی: یەکێک لە ھۆکارە بڵاوەکان بۆ ھەستکردن بە ھیلاکی لەکاتی ھەستان لە خەو کەمخوێنیە،بەھۆی کەمی خانەی خوێنی سورەوە کە بەرپرسن لە گواستنەوەی ئۆکسجینی پێویست بۆ شانە و ئەندامەکانی لەش مرۆڤ دووچاری دەبێت.

کەمخوێنی بەگشتی کاریگەری لەسەر ئەو خانمانە دروست دەکات کە دەچنە تەمەنی نائومێدیەوە ،باشترین چارەسەریش بۆ کەمخوێنی گرنگی دانە بە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ئاسن ھەروەھا خواردنی گۆشتی بێ چەوری ، ئەو دانەوێڵانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن یاخود  خواردنی ئەو تەواوکەرە خۆراکیانەی ئاسنیان تێدایە.

٢-کەم خواردن: یەکێکە لە ھۆکارە دیارەکانی تێکشکانی لەش نەخواردنی خۆراکی پێویستە یاخود خواردنی ھەندێک خۆراکە نموونەش خواردنی کێک ،ئەگەڕ ڕۆژەکەت دەست پێبکەیت بە خواردنی کێک ئەوا ڕێژەی شەکر لە خوێندا زیاددەکات زۆر بە خاویش ئەو شەکرە تێکدەشکێت، لەبەر ئەوە ھەوڵبدە لە بەیانیاندا ژەمی تەندروست کە پڕۆتین و کاربۆھێدراتی تێدابێت وەک: ھێلکە،نانی دروستکراو لە گەنم بخۆیت، لەم ڕێگایەوە دەتواندرێت ئاستی وزەی پێویست لەلەشدا جێگیر بکرێت.

٣-کەم خەوی: یەکێکی ترە لە ھۆکارەکانی ھەست کردن  بەھیلاکی لە بەیانیاندا ،منداڵان بەگشتی پێویستیان بە ١٦ کاتژمێر خەو ھەیە،تازە پێگەشتوان ٩ کاتژمێر ،گەنجان ٧-٨ کاتژمێر.

٤-قورسی ھەناسەدان لە کاتی خەوتندا: زۆر جۆر بوونی گرفتی تەندروستی مرۆڤ دووچاری  قورسی ھەناسەدان دەکات. ھەوکردنی جیوبی لووت،گیرانی بۆری ھەوا کە بەگشتی پشتگوێ دەخرێن بەم ھۆیەشەوە کەسەکە بۆ ماوەیەکی کورت دووچاری وەستانی ھەناسەدان دەبێتەوە   بەخەبەری دێنێتەوە بۆ ئەوەی شێوازی ھەناسەدانەکەی سروشتی بکاتەوە.

٥-پرخە : لەوانەیە بە شێوەیەکی کەم کاریگەری لەسەر تێکشکانی لەش ھەبێت، لەبەر ئەوەی پرخە کەسەکە لە خەو ھەڵدەستێنێت،دەتواندرێت لە ڕێگای دابەزانی کێشی زیادەی لەش و  خەوتن لەسەر یەک لا چونکە ھۆکاری سەرەکی دروستبوونی پرخە خەوتنە لەسەر پشت چارەسەربکرێت.

٦-سەیرکردنی تەلەفیزیۆن بۆ ماوەیەکی درێژ یاخود بەکارھێنانی یاریە ئەلکترۆنیەکان، دەبێتەھۆی وروژانی بیری مرۆڤ  وا دەکات ماوەیەکی زۆر مێشکت بە ئاگا بێت ،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەری ڕوناکیەکەیان لەسەر ھۆڕمۆنی میلاتۆنین (بەرپرسە لە ڕێکخستنی خەو)، بۆیە ھەوڵبدە کۆمیتەرەکەت دور لە چاوەکانت دابنێیت و کەمتریش بەکاریان بھێنیت.

٧-خواردنەوەی کافاینەکان: کاریگەریان لەسەر سروشتی خەوتن ھەیە و گرفت بۆ خەوی مرۆڤ دروست دەکەن ،دەتواندرێت چاو و قاوە لە ڕۆژدا بخورێتەوە لە کاتژمێر دووی نیوەڕۆوە لە خواردنیان دووربکەویتەوە بۆ ئەوەی خەوێکی باشت لە شەودا ھەبێت.

٨-زۆر کات و لەکاتی ھەستان لە خەودا ھەست بە بوونی بۆنی دەم دەکرێت،بەپێی توێژینەوەیەکیش خەوتن بە شێوەیەکی ھەڵە ھۆکارە بۆ تێکشکانی لەش. لەوانەش مانەوەی خۆراک لە دەمدا،بۆیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش خەوتن لە نان خواردن دوربکەویتەوە و ئەو خواردنانەش نەخورێت کە دەبنە ھۆی دروستبوونی ترشەڵۆکی گەدە، دروکەوتنەوە لە بەکارھێنانی ھێورکەرەوەکان،ھەروەھا خەوتن بەلای ڕاستدا یەکێکی ترە لە چارەسەرەکان بۆ خۆپارێزی لە گرفتی تێکشکانی لەش. 

٩-ھەروەھا بوونی گرفت لە غودەی دەرەقی یەکێکە لە ھۆکارە دیارەکان تێکدانی خەو.


5 مانگ پێشتر - Jan 9 2018 2:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر