تەندروستی

سیانزە سودی گرنگی ترش


ترش درەختێکی بچوکە کە ھەندێک جار درێژیەکەی دەگاتە سێ مەتر چڵی زۆر لێنابێتەوە،لە سەرەتای ھاویندا گوڵ دەکات و لە مانگی ٨ و ٩ بەرھەمەکەی پێدەگات،بەگشتی لە ناوچە شاخاویەکان دەڕوێت،دادەندرێت بە یەکێک لەو بەرھەمانەی لە ڕوی ئابوریەوە دەتواندرێت سودی زۆری لێوەربگیرێت،لە گرنگترین سودەکانیشی:

١-لە چارەسەرکردنی ئەو بەکتریایەدا دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت کە پێست دووچاری دەبێت،لەم کاتەدا پێویستە توێکڵی ترشەکە بکوڵێندرێت و لە پاشاندا بدرێت لە پێست.

٢-گەڵای ترش لە پیشەسازی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی خوێن بەربوون بەکاردەھێندرێت.

٣-سکچون چارەسەر دەکات.

٤-دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەدا سودی لێوەربگیرێت کە دووچاری میزەڵدان دەبێت،بە تایبەتیش بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە دووچاری میزەچوڕکێ بوون.

پێویستە بەم شێوەیە بەکاربھێندرێت: پڕ کەوچکێکی چا لە ترش لەگەڵ کوپێک لە ئاو تێکەڵ بکە لە پاشاندا بیکوڵێنە،لە دوای ١٠ خولەک بیخۆرەوە،ئەگەر کەسەکە گەورەبوو پێویستە لە ڕۆژێکدا سێ جار بیخواتەوە.

٥-خانمی دووگیان لە توشبوون بە ھێڵنجدان و ڕشاندنەوە دەپارێزێت بەرگری لەشیش بەھێزدەکات ،لەم کاتەدا پێویستە بەڕاوێژی پزیشک بیخۆن،یارمەتی گەشەی کۆرپەلە دەدات و لە توشبوون بە نەخۆشی دەیپارێزێت.

٦-ترش دادەندرێت بە یەکێک لەو خۆراکانەی خواردنی بەرگری لەشی مرۆڤ دژ بە نەخۆشیەکان زیاددەکات.

٧-کۆمەڵێک ڕەگەزی خۆراکی گرنگی تێدایە چارەسەری روماتیزم و ھەوکردنی جومگەکان دەکات.

٨-لە دابەزانی پلەی گەرمی لەشدا دەتواندرێت سودیلێوەربگیرێت، بە تایبەتیش بۆ خۆپارێزی لە توشبوون بە "تا".

٩-ڕێگری لە زوو سپی بوونی قژ دەکات،لە ڕێگای کوڵانی گەڵاکەوەی و لێدانی لە قژ.

١٠- چارەسەری ھەوکردنی گوێیەکان دەکات،لەم کاتەشدا پێویستە بەم شێوەیە بەکاربھێندرێت نیو کەوچک لە ترشی کوڵاو چارەکێک پێش خواردنی نانی بەیانیان بخورێت.

١١-زەردبوون و ئەو نەخۆشیە درێژخایەنانەش چارەسەر دەکات کە دووچاری جگەر دەبێت.

١٢-بۆ دڵ و بۆریەکانی دڵیش زۆر بەسودە.

١٣-ئەو گرفتانە ناھێڵێت کە دووچاری قوڕگ و پوک دەبێت،لە ڕێگای غەرغەرەکردن بە تۆوی ترش.


11 مانگ پێشتر - Jan 11 2018 2:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر