هەمەڕەنگ

دوانزە زانیاری نەبیستراو دەربارەی ڕۆژی سێ شەمە بزانە


زۆرکەس ڕۆژی سێشەمە بە ڕۆژێکی شوم دادەنێن، ھەرچەندە ئەم بۆچونە بە گاڵتە ئامێز دادەندرێت بەڵام مێژوو بۆچونی جیاوازی دەربارەی ھەیە:

١-بە زمانی ئینگلیزی پێی دەوترێت "کۆنی ناوەند"،بە ڕۆمانیش پێی دەوترێت "ھەسارەی موشتەری".

٢-لە وڵاتی ژاپۆن بە واتایی "ڕۆژی ئاگر" دێت.

٣-یۆنانییەکان ناویان ناوە ڕۆژی شوم ،پێیانوایە ھیچ بەختێک ناھێنێت.

٤-ئیسپانیەکان پێی دەڵێن ڕۆژی "بەختی خراپ".

٥-بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی بەختی دانیشتوانی ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە ڕۆژی سێ شەمەدا کەمدەبێتەوە.

٦- ڕۆژی سێشەمەی ٢٩ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٢٩ ڕۆژێکی ڕەشبوو بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەھۆی داڕمانی بازاڕێکی جیھانی ، چەندین کەس دووچاری خەموۆکی بوون بەو ھۆیەشەوە ڕۆژی سێ شەمەیان ناونا سێشەمەی شوم.

٧-لەڕۆژی سێشەمە باراک ئۆباما بوو بە سەرۆکی ئەمریکا ، بۆ یەکەمجاربوو کەسێکی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی ببێتە سەرۆکی ئەمریکا.

٨- دووھەم سێشەمەی ھەموو مانگێک کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پڕۆگرامێکی بەناوبانگی بەناوی "batches"دەردەکات.

٩-لەشکری ئەڵمانیا لەجەنگی جیھانی دووھەم و ڕۆژی سێ شەمەی مانگی پێنجی دا فەرەنسای داگیرکرد.

١٠-لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمریکا لە ڕۆژی سێشەمە دا ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدرێت.

١١- لە ١٣ مارسی ١٧٨١دا ولیام ھێرشڵ ھەسارەی ئۆرانۆسی دۆزیەوە.

١٢-فەرمانبەران ڕقیان لە ڕۆژی سێ شەمەیە چونکە لەو ڕۆژەدا  زۆرترین ئیشی تیادەکەن و ھەوڵی زۆر و مانووبوونی زۆر دەدەن بە درێژای ھەفتە.


9 مانگ پێشتر - Jan 17 2018 10:53AM
Print Friendly and PDF
زیاتر