تەندروستی

زانایان لە وڵاتی فەرەنسا سودێکی دیکەی پیاز و سیریان ئاشکراکرد


زۆر باس لە سودەکانی سیر و پیاز دەکرێت ، بەوە جیاکراونەتەوە کە سودیان لە زۆربەی خواردنەکانی دیکە بۆ لەش ھەیە،ئایا ئەم زانیاریە دروست کراوە یاخود ڕاستیە؟

زانایان لە وڵاتی فەرەنسا گەشتنە ئەو ئەنجامەی سیر و پیاز ئەو ئەنزیمەی کە تیایاندایە ڕێگری دەکەن لە بڵاوبونەوەی خانەی شێرپەنجەی ھەروەھا گەشەی وەرەمیش خاودەکەنەوە.

ئاماژەشیان بۆ ئەوە کردووە خواردنی ١٨گرام لە سیر مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بە ڕێژەی %٣٠ و شێرپەنجەی گەدە بە ڕێژەی %٥٠ کەمدەکاتەوە.

ئەم ئەنجامەشیان لە پاش لێکۆڵینەوەیەک لە خواردنی دانیشتوانی دەریایی سپی ناوەڕاست دەست کەوت، کە ژەمەکانیان دەوڵەمەندبوو بە سیر و پیاز،ئەو بڕی ھەندێک تاک لەم شوێنانە بەکاری دەھێنێت سێ کیلۆگرامە لە ساڵێکدا،بەم ھۆیەشەوە دانیشتوانی ئەم ناوچانە بەراورد بە کەسانی دیکە لە جیھاندا زۆر بە کەمی دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن دەبن.

پێشتریش زانایان لە زانکۆی کۆمامۆتۆی ژاپۆن لە ساڵی ٢٠١٦ دا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردبوو پیاز لە توانایدایە گەشەی ورەمی شێرپەنجەی ھێلکەدان خاوبکاتەوە،ئەم تاقیکردنەوەیەشیان زۆر بەسەرکەوتووی لەسەر مشکی تاقیگە ئەنجامدا.

ھەر لە ڕابردوودا زانایان ئەوەیان ئاشکراکردبوو خواردنی سیر و پیاز پیربوونی مرۆڤ دوادەخات،ھەروەھا زانایان لە وڵاتی چین ئاماژەیان بۆ ئەوەکردبوو سیر و پیاز ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا دادەبەزێنێت،وەک ئاشکراشە خواردنی سیر و پیاز ئەو ئازارە کەمدەکەنەوە کە مرۆڤ لە کاتی توشبوونی بە ھەوکردنی جومگە دووچاری دەبێت.


11 مانگ پێشتر - Jan 18 2018 2:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر