هەمەڕەنگ

وێنە و زانیاری...خێزانێکی ئیتاڵی بە ھیچ جۆرێک ھەست بە ئازار ناکەن


"دووچاربوون بە دۆخێکی خراپی تەندروستی و نەبوونی ئازار" بیستنی ئەم دەستەواژەیە لەوانەیە باوەڕپێکراو نەبێت.

بەڵام خێزانێکی ئیتاڵی کە لە شەش ئەندام پێکھاتووە لەکاتی توشبوونیان بە ئازار جا ئەو ئازارە بە ھەر ھۆکارێک دووچاری ببن ھەستی پێناکان، زانایانی ئیتاڵی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەم خێزانە بە تەواوی دۆخێکی بۆماوەی نامۆ و دەگمەنیان تێدایە کە بە ھیچ جۆرێک ھەست بە بوونی ئازار ناکەن.

زانایان ھەستان بە لێکۆڵینەوە لە "DNA" ھەر شەش ئەندامەکەی ئەم خێزانە،بۆیان دەرکەوت ئەو بۆماوەیە ئاڵۆزەی کە لەم خێزانەدایە ھەموو جۆرە ئازارێک ڕەتدەکاتەوە "نایھێڵێت" وە ھیواخوازن لە ڕێگای ئەم خێزانەوە بتوانن ئازار شکێنێکی ھەمیشەی وەک چارەسەر بۆ مرۆڤ بدۆزنەوە.

زانای بواری زیندەوەرزانی"جەیمس کۆکس" ئەوەی بۆ ڕۆژنامەی ئیندپێندد ڕوونکردۆتەوە ئەم خێزانە لە سەرەتادا ھەست بە ئازار دەکەن بەڵام زۆر بە زووی نامێنێت،نموونەش"Letizia Marsili"ی تەمەن ٥٢ ساڵ کاتێک شانی دووچاری شکان دەبێت لەکاتی ئەنجامدانی خلیسکێنە لەسەر بەفر بەڵام لە کۆتایی ڕۆژدا زۆر بە ئاسانی ئوتومبێل لێدەخوڕێت بەو شێوەیە وا دەردەکەوێت کە ھیچ شتێک ڕووینەدابێت ھەتا ئەو کاتەی پشکنینی پزیشکی ئەنجام دەدات.

لەلایەکی دیکەشەوە کوڕەکەیان " Ludovico"ی تەمەن ٢٤ ساڵ بەوە ڕاھاتووە بەردەوام یاری تۆپی پێ بکات،سەرەڕای بوونی گرفت و کەمبوونەوەی چڕی ئێسکی ئەژنۆکانی ھەروەھا لە پشکنینی "تیشک"ئەشیعە دا دەرکەوتووە شکاوی وردی ھەیە بەڵام ھەستی پێناکات و یاری دەکات.

ھەروەھا "Marsili" تەمەن ٧٨ ساڵ کە یەکێکە لە ئەندامانی ئەم خێزانە دووچاری سوتانەوە و ھەوکردن بووە بە ھۆی خواردنی خۆراکی گەرمەوە بەڵام بە ھیچ شێوەیەک ھەستی پێنەکردووە ھەتا ئەو کاتەی پزیشکەکان پشکنینیان بۆ ئەنجام داوە.

لە ئێستادا ئەم خێزانە ژیانێکی ئاسایی بەسەر دەبەن ، نەبوونی ئازار و ھەست نەکردن بە ئازار وایکردووە بەراورد بە کەسانی دیکە لە جیھاندا زۆر بەختەوەر بژین.

 
 
 



9 مانگ پێشتر - Jan 23 2018 1:52PM
Print Friendly and PDF
زیاتر