تەندروستی

ھۆکارەکانی دروستبوونی چەماوەی پشت و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی


دروست بوونی چەماوە لە پشتدا سەرەڕای ئەوەی دیمەنێکی ناشیرنی ھەیە کاریگەری لەسەر تەندروستیش دروست دەکات.
زۆر ھۆکار وا دەکات مرۆڤ دووچاری ئەم حاڵەتە ببێت لەوانەش مانەوە بە شێوەیەکی ھەڵە لەبەردەم کۆمپیوتەردا وا دەکات بە تێپەڕبوونی کات پشت دەستدەکات بە چەماندنەوە.

لە گرنگترین ئەو ھۆکارانەش کە دەبنەھۆی دروستبوونی چەماوە لە پشتی منداڵدا:

-دانیشتن بە شێوەیەکی ھەڵە لەکاتی سەیرکردنی تەلەفیزیۆن،کۆمپیوتەر یاخود لە کاتی سەعی کردندا،وە کاتێک منداڵ دەچەمێتەوە بەتەنھا گرفت بۆ پشتی دروست نابێت بەڵکو بەھۆی چەمانەوەی و زیاتر نزیکبوونەوە لە تەلەفیزیۆن یاخود کۆمپوتەر یاخود سەعیکردن چاوەکان دووچاری کزبوون دەبێت

-ئەو منداڵانەی دووچاری نەرمی ئێسک بوون زیاتر مەترسی چەمانەوەی پشتیان لەسەرە.

لە گەورەدا: 

-بەھەمان شێوەی منداڵان لە گەورەشدا چەمانەوە بۆ سەیرکردنی تەلەفیزیۆن یاخود کۆمپیوتەر یاخود لە کاتی خوێندنەوەدا بە ھەمان شێوە گرفت دروست دەکات.

-شێوازی ھەڵە لە کاتی گواستنەوەی شتی قورسدا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە، نابێت بە تەنھا قورسایەکە بخرێتە سەر پشت بەڵکو دەبێت ھەموو لەش بەکاربھێندرێت.

-خەوتن بە شێوەیەکی ھەڵە،یەکێکە لە دیارترین ھۆکارەکان کە دەبێتەھۆی چەمانەوەی پشت لەوانەش خەوتن لەسەر پشتی بەرز و جێگایەکی نەرم ئەمەش وا دەکات کەسەکە ھەست بە ئیسراحەت نەکات لە کاتی خەوتندا و  پشت لە کاتی خەوتندا ڕێک نەبێت.

-لاوازی ئێسک: لە گرنگترین ھۆکارەکان کە دەبێتەھۆی دروستبوونی چەماوە لە پشتدا لاوازی ئێسکە.

چۆنێتی چارەسەرکردنی:

١-دانیشتن بە ڕێکی: دانانی پشتیەک بۆ پشت تا بتواندرێت لەم ڕێگایەوە چەمانەوەی پشت نەھێڵدرێت.

٢-دورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی پشتی بەرز لەکاتی خەوتندا.

٣-چارەسەرکردنی لاوازی چاوەکان،چونکە لاوازی چاوەکان مرۆڤ ناچاردەکات بچەمێتەوە بۆ بینینی شتەکان.

٤-ئەنجامدانی وەرزش،بەم شێوەیە پێویستە ئەنجام بدرێت ھەردوو دەست بۆ خوارەبێت و شانەکانیش بکرێتە ئاستی گوێیەکان و لە پاشاندا خۆت ئاسایی بکەرەوە پێویستە بۆ ماوەی دە جار ئەم کارە ئەنجام بدرێت.

٥-خواردن پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ئێسکەوە ھەیە ھەربۆیە پێویستە گرنگی بە خواردنی خۆراکی تەندروست و دەوڵەمەند بە ڤیتامین و کانزاکان بە تایبەتی ڤیتامین "D" بدرێت.

٦-لەکاتی زیادبوونی ئازاردا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.



مانگ پێشتر - Jan 23 2018 2:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر