هەمەڕەنگ

ئەو یاسایانەی بەتەنھا لە وڵاتی سعودیە جێبەجێ دەکرێن


لێرەدا ئاماژە بەو یاسایانە دەکەین کە لە ھیچ وڵاتێک بەدیناکرێت بەتەنھا لە سعودیە نەبێت:

١-ئاڵای وڵاتی سعودیە بەھۆی بوونی"لا إله إلا الله محمد رسول الله" لە کاتی ماتەمینیدا و تەنانەت لە کاتی مردنی پاشاکانی وڵاتدا داناگیرێت.

٢-بوونی پۆلیسی ئاینی لە وڵاتی سعودیە کە بریتیە لە دەستەی " فەرمانکردن بە چاکە و ڕێگری کردن لە خراپە " لە ساڵی ١٩٤٠ وە دامەزراوە،کارەکانیان بریتیە لە چاودێریکردنی  شەقام و بازاڕ و شوێنە گشتیەکاندا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە خانمان باڵاپۆشن ھەروەھا ئاگادارکردنەوەی خەڵک بۆ نوێژکردن ، داخستنی دوکانەکان و چون بۆ مزگەوت لە کاتی نوێژدا.

٣-ڕێگە بە کەسانی نا موسوڵمان نادرێت بچنە مەککەوە ، بۆ مەدینە ڕێگە پێدراوە بەڵام ڕێگا بە مانەوەیان نادرێت.

٤-لەسەر خاکی سعودیە ڕێگا بە دروستکردنی کەنیسە و پەرستگای ئاینەکانی دیکە نادرێت.

٥-مامەڵەی فەرمی تەنھا بە زمانی عەرەبی دەکرێت.

٦-ڕەگەزی مێینە لە کاتی گەشتکردن،ھاوسەرگیری،کردنەوەی ھەژماری بانکی،نەشتەرگەری دەبێت ڕەزامەندی کەسە نزیکەکانی بەدەست بھێنێت ئینجا دەتوانێت ئەنجامیان بدات. 


9 مانگ پێشتر - Jan 24 2018 11:08AM
Print Friendly and PDF
زیاتر