تەندروستی

گرنگی خواردنی لیمۆ لە وەرزی زستاندا


لیمۆ لەتوانایدایە بەرگری لەشی مرۆڤ بەھێز بکات ھەروەھا لە سەرمابوون و ئەنفلۆنزای وەرزی زستانیش ڕزگاربکات،بەوە ناسراوە ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین "C" و دژە ئۆکسانی تێدایە.

لە گرنگترین سودەکانیشی:

-بەرگری لەشی مرۆڤ زیاددەکات،لیمۆ ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین "C" تێدایە توانای زیاتر بە کۆئەندامی بەرگری دەبەخشێت کە ڕووبەڕووی نەخۆشیە باوەکانی وەک سەرمابوون و ئەنفلۆنزا ببێتەوە.

-دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی ھەوکردنی پێست سودیلێوەربگیرێت.

-لە نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم دەتواندرێت بەکاربھێندرێت.

-لیمۆ یارمەتی دابەزانی کێشی لەش دەدات،ئەویش لە ڕێگای تێکەڵکردنی ئاوی گەرم و ھەنگوین و شەربەتی لیمۆوە.

-زۆر بە باشی خوێن لە ژەھر پاکدەکاتەوە ھەروەھا دەشتواندرێت لە چارەسەرکردنی ھەندێک نەخۆشی وەک کۆلێرا و مەلاریا بەکاربھێندرێت..

-کار لەسەر نوێکردنەوەی خانە و شانەکانی لەش دەکات،دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریش دوادەخات.

-ئەو کەسانەش کە بەدەست نەخۆشی دڵەوە دەناڵێنن دەتوانن شەربەتی لیمۆ بۆ دابەزانی بەرزی پەستانی خوێنیان بخۆنەوە.



مانگ پێشتر - Jan 24 2018 2:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر