تەندروستی

ھۆکارەکانی بۆنی ناخۆشی دەم چیە؟ چۆن چارەسەر دەکرێت؟


بۆنی ناخۆشی دەم بەیەکێک لە کێشە باوەکان دادەنرێت و زۆرکەس پێوەی دەناڵێنن، ئامارەکانیش باس لەوە دەکەن لە کۆی ١٠ کەس ٩ کەسیان نیگەرانن لە بۆنی ناخۆشی دەم، ھەربۆیە پێویستە بەھەر ڕێگایەک بێت چارەسەر بکرێت.
بەڵام ئایا دەزانیت ھۆکاری دروستبوونی ئەو بۆنە ناخۆشە چیە؟
زۆربەمان پێمان وایە شتنی ددان چارەسەرە بۆ ھەموو شتێک، بەڵام ئەمە ھەڵەیە، زۆر جار بەکتریاو پیسی لەنێوان ددانەکان دەمێنێتەوەو بۆن دروست دەکات، ھەربۆیە بەکارھێنانی پەتی ددان یان چیلکەی دان پاکردنەوە گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتە.
چەند خواردنێک ھەیە وەک "سیر، ماسی، قاوە، کھول، گۆشت، جگەرە" ئەمانە بەشێوەی کاتی بۆنی دەم دروست دەکەن، ئەگەر جەستەت ساغ بێت ئەوا لیکی دەم ئەو بۆنە ناھێڵێت.
ھەروەھا خواردنی بنێشتی نەعناع بەبێ شەکرو بەکارھێنانی بۆن و خۆشۆردن ئەمانە چارەسەری کاتین بۆ لەناوبردنی بۆن، بەڵام دواتر بۆنەکە دەگەڕێتەوە.
ڕێنماییەکی تر بۆ نەھێشتنی بۆنی دەم، ھەرگیز دوای نانی بەیانی دانت مەشۆ، بەڵکو پێش نانی بەیانی ددانت بشۆ.
ددانەکانت بەشێوەی ڕێکوپێک بشۆ، بەیانیان دوای لە خەو ھەڵسان، دوای نانی ئێوارە بەسەعاتێک، ھەروەھا لە ھەفتەیەکدا دووجار زمانت بەفڵچەی ددان پاکبکەرەوە.
بۆنی ناخۆشی دەم تەنھا پەیوەندی بەپاکوخاوێنی دەمەوە نیە، ھۆکاری تریش ھەیە، وەک نەخۆشییەکانی گەدە، وا دەکات بۆنی گەدە لە دەمەوە بێتە دەرەوە، نەخۆشییەکانی پووک ئەویش بۆن دروست دەکات، ھەروەھا لەکاتی شتنی ددان دا ئەگەر خوێنی لێھات پێویستە سەردانی پزیشک بکەت، چونکە نیشانەی نەخۆشییەکە.


7 مانگ پێشتر - Jan 25 2018 10:50AM
Print Friendly and PDF
زیاتر