هەمەڕەنگ

بەسەرھاتی ئەو پیاوە ئەمریکییەی زیانی ٢١ ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی دەدات


پیاوێکی ئەمریکی بەناوی "ستیف ورستینف" بلیتێکی ئاڵتونی لە ھێڵی ئاسمانی ئەمریکی بە ٢٥٠ ھەزار دۆلار کڕی، کە ڕێگەی پێدەدا بەھێڵی پلە یەک تا مردن گەشت بکات. لەگەڵ بلیتێکی تر بە ١٥٠ ھەزار دۆلار بۆ کەسێکی تر گەشت بکات لەگەڵی.
ئەو پیاوە لە ھەموو تەمەنیدا ١٠ ھەزار گەشتی ئەنجامدا، ھەندێک جار بۆ خواردنی نانێک گەشتی وڵاتێکی دەکردو ھەمان ڕۆژ دەگەڕایەوە، یان بۆ سەیرکردنی یاری تۆپی پێ دەچوو بۆ وڵاتێک دواتر دەگەڕایەوە.
چەندین جار کەسە بێ لانەکانی لەگەڵ خۆیدا بردووە بۆ گەشت کردن، چەندین جار شوێنی دەگرت و گەشتیشی ئەنجامنادا، ھەموو خێزانەکەی گەشتیان ئەنجامدەدا، بۆ نمونە کوڕەکەی بۆ ھەموو چالاکییە وەرزشییەکان گەشتی دەکرد.
ستیف بەیانیان دەچوو بۆ کەنەدا بۆ کڕینی چەند پێداویستییەک بە ٥٠ دۆلار بۆ خێزانەکەی، ھەمان ڕۆژ دەگەڕایەوە.
تا مانگی یۆلیۆی ٢٠٠٤ ستیف گەشتی بۆ زیاتر لە ١٨ دەوڵەت ئەنجامدا، ئەو تەنھا جانتاکەی کۆدەکردەوەو دەچوو بۆ فڕۆکەخانە.
ستیف لەماوەی ٢٠ ساڵ دا ١٠ ھەزار گەشتی ئەنجامدا، کە زیاترە لە ١٠ ملیۆن مایل، تەنھا بۆ بەریتانیا ٥٠٠ گەشتی کردووە، ٧٠ جار بۆ ئوسترالیا، ١٢٠ جار تۆکیۆ، ھێڵی ئاسمانی ئەمریکا بەھۆی گەشتەکانی ستیفەوە ٢١ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوت.
دواتر ئەو کۆمپانیایە بڕیاریدا چیتر کار بەو بلیتە ئاڵتونییە نەکات و زیانەکانی ڕابگرێت، لە ١٣ی دیسەمبەری ٢٠٠٨ ستیف ویستی لەگەڵ ھاوڕێیەکی دا گەشت بکات، بەڵام پۆلیس ڕێگەی پێنەداو پێی وترا بلیتەکەی چیتر کاری پێ ناکرێت.
ستیف بڕیاریدا سکاڵا لەسەر ئەو کۆمپانیایە تۆمار بکات، بەو پێیەی ئەو کۆمپانیایە ژیانی لەناوبردووە.
دواتر دادگا لە بەرژەوەندی ستیف بڕیاریداو بەھۆی ئەوەی کۆمپانیایەکە پابەندی بەڵێن و ڕاستگۆی نەبووە، بڕی ٣ ملیۆن دۆلار قەرەبووی وەرگرت و بلیتە ئالتونییەکەشی بۆ گەڕێندرایەوە تا مردن.



9 مانگ پێشتر - Jan 25 2018 11:58AM
Print Friendly and PDF
زیاتر