تەندروستی

چوار ڕێگای ئاسان بۆ چارەسەرکردنی سوتاوی


کەس نیە دووچاری سوتاوی نەبێت بەتایبەتیش خانمان بەھۆی بەردەم ئامادەکردنی خواردن لە چێشتخانە دووچاری ئەم دۆخە دەبن نموونە بەرکەوتن بەر دەفری گەرم یاخود ئاو و ڕۆنی گەرم.

لەکاتی توشبوون بە سوتاوی پلە سێ دا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت چونکە ئەم جۆرە لە سوتاویە قورس و بە ئازارە،بەڵام لەکاتی توشبوون بە سوتاوی پلە یەک ئەم جۆرەیان ئاسانە و دەتواندرێت لە ماڵەوە چارەسەر بکرێت کە دەبێتەھۆی سوربوونەوە و دروستکردنی ھەندێک لە ئازار کە دەتواندرێت لە ماڵەوە چارەسەر بکرێت.

بە ھەمان شێوەی سوتاوی پلە یەک سوتاوی پلە دووش دەتواندرێت لە ماڵەوە چارەسەر بکرێت کە سوربوونەوە و ئازار و بڵقی لەگەڵدایە.

دەتواندرێت بە یەکێک لەم چوار ڕێگایە ئەو سوتاویە چارەسەر بکرێت:

١-چارەسەرکردنی سوتاوی بە ئارد: لە باشترین چارەسەرە سروشتیە کاریگەرەکان بۆ نەھێشتنی ئازاری سوتاوی و ھێورکردنەوەی بەکارھێنانی ئاردی سپیە ، پێویستە ڕاستەوخۆ بدرێت لە شوێنی سوتاویەکە زۆر بەسودە لە سوککردنی ئەو ئازار و نەھێشتنی ئەو سوربوونەوەیەی کە بەھۆی سوتانەکەوە دروست دەبێت.
بۆ نەھێشتنی پاشماوەی سوتاویەکەش پێویستە کیسێک ئارد لە شوێنێکی سارد دابندرێت و لە دوایدا و بۆ ماوەی چارەکێک بدرێت لە شوێنی سوتاویەکە و لە پاشاندا کەمێک لە شیری ساردی بخەرە سەر سوتاویەکە.

٢-ھەنگوین: ھەنگوینیش دادەندرێت بە یەکێک لە چارەسەرە کاریگەرەکان کە دەتواندرێت لەکاتی دووچاربوون بە سوتاوی سودیلێوەربگیرێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ئەو ماددە و پێکھاتە سروشتیە گرنگانەی کەلە ھەنگویندایە بەم ھۆیەشەوە دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی ئازار و  چارەسەرکردنی ئەو برینەش کە بەھۆی سوتاویەکەوە دروست دەبێت سودی وەربگیرێت،لە ڕێگای دروستکردنی خانەی تازە لەو  جێگایەی کە سوتاوە.

پێویستە بەم شێوەیە بەکاربھێندرێت: ھەنگوینەکە بدە لە سوتاویەکە زۆر بە لەسەرخۆی بڵاوی بکەرەوە ، وازی لێبھێنە ھەتا ھەنگوینەکە وشک دەبێتەوە ئەم کردارە دووبارەبکەرەوە ھەتا ئازارەکە نامێنێت.

٣-چارەسەری سوتاوی بە ھەویری ددان: دادەندرێت بە یەکێک لە گرنگترین چارەسەرەکان بۆ ھێورکردنەوەی ئەو سوربوونەوە و ھەوکردنەی کە بەھۆی سوتاویەوە ڕوودەدات بە تایبەتیش ئەو ھەویری ددانەی بۆنی نەعنای لێدێت،لەکاتی توشبوون بە سوتاوی خێرا شوێنە سوتاوەکە بخەرە بەر ئاوی سارد و لەسەرخۆ وشکی بکەرەوە بە خاولیەکی پاک لە دوایدا و بۆماوەی کاتژمێرێک کەمێک لە ھەویری ددان بخەرە سەر سوتاویەکە.

٤- چارەسەر بە کیسی چای ڕەش: ئەم ڕێگایە یارمەتیدەرە لە سوکردنی ئازاری سوتاوی و ھەروەھا نەھێشتنیشی،چونکە چای ڕەش ترشی سروشتی تێدایە یارمەتیدەرە لە دابەزانی پلەی گەرمی پێستە سوتاوەکە لەوانەش ترشی تانیک کاریگەریەکی زۆرخێرای ھەیە لە کەمکردنەوەی ئازاری سوتاوی.

بۆیە لەکاتی توشبوون بە سوتاوی بەھۆی بەرکەتن بە دەفرێکی گەرم یاخود ڕۆنی گەرم بە خێرای کیسێکی چای ڕەش بکەرە کوپێک ئاوی ساردەوە بۆ ماوەی چارەکێک لە دوایدا  کیسی چاکە بکەرە سەر شوێنی سوتاویەکە و بە لەفافێکی پزیشکی بیبەستە.


9 مانگ پێشتر - Jan 30 2018 3:09PM
Print Friendly and PDF
زیاتر