تەندروستی

بە بەکارھێنانی یەکێک لەم ڕێگایانە دەتوانیت پێستی دەم و چاوت سپی بکەیتەوە


١. ماست کاریگەریەکی زۆری ھەیە لەسەر پێست و ڕۆژانە و بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک دەتوانیت ماست بدەیت لە پێستی دەم و چاوت تاوەکو ببیتە خاوەنی پیستێکی سپی و بریقەدار. ‌ھەروەھا ڕۆژانە بەکارھێنانی تێکەڵەی یەک کەوچکی گەورە لە ماست لەگەڵ یەک کەوچکی بچوک لە ھەنگوین کاریگەری تەواوی ھەیە لەسەر ڕۆشنکردنەوەی پێست.
٢. بە بەکارھێنانی تێکەڵەی یەک کەوچکی گەورە لە ھاڕاوەی توێکڵی پرتەقاڵی وشک لەگەڵ یەک کەوچکی گەورە لە ماست ڕزگارت دەبێت لە پەڵەی سەرپێست و ھەموو پیستت یەک ڕەنگ وەردەگرێت.
٣. ڕۆژانە دەتوانیت ھەنگوین بەکاربھێنیت بۆ ماوەی ٥ خولەک پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆیت. ھەنگوین دەبێتە ھۆی لەناوبردنی پێستی مردوو و بەھۆیەوە دەبیتە خاوەنی پێستێکی نوێ و بریقەدار.
٤. ھەفتەی یەک بۆ دوو جار دەتوانیت تێکەڵەی ٣ کەوچکی بچوک لە لیمۆ و یەک کەوچکی بچوک لە ھەنگوین لەگەڵ یەک کەوچکی گەورە لە ماست بەکاربھێنیت بۆ بوونی پێستێکی جوان و سپی.


9 مانگ پێشتر - Jan 31 2018 12:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر