تەندروستی

ئەو چوار خۆراکە بزانە خواردنیان دەبێتەھۆی زوو سپی بوونی قژ


سپی بوونی قژ پەیوەست نیە بە چونە تەمەنەوە لە تازە پێگەشتوانیشدا بەھۆی پەیڕەوکردنی چەند خویەکی خراپ ڕۆژانە دووچاری سپی بوونی قژ دەبن،ڕۆژنامەی"freundin" ئەڵمانی ئەو چوار خۆراکەی ئاشکراکردووە خواردنیان دەبنەھۆی زوو سپی بوونی قژ:

١-شەکر: 

ڕۆژنامە ئەڵمانیەکە کە تایبەتە بە تەندروستی و جوانکاری ڕوونکردۆتەوە ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە شەکریان تێدایە دەبنەھۆی تێکدانی کاری ڤیتامین "E" کە زۆر گرنگە بۆ قژ،ھەروەھا شەکر بێ ئەوەی پڕۆتین ھەڵبمژێت دەگۆڕێت کە بنەڕەتی دروستبوونی قژ و نینۆک و ددانە.

٢-Glutamate: 

Glutamate کە لە خواردنە ئامادەکراوەکان وەک سەوزەی لە قتوونرا و بەستوودا ھەیە  کاریگەری خراپ لەسەر کرداری میتاپۆلیزم دروست دەکات،کە گرنگیەکی زۆری بۆتەندروستی لەش بەگشتی و تەندروستی قژ بە تایبەتی ھەیە.

٣-پڕۆتینی گیانداران:

 زیادەڕەویکردن لە خواردنی پڕۆتنی گیانداران(ماسی و گۆشت) دەبێتەھۆی زوو سپی بوونی قژ، چونکە کۆئەندامی ھەرس لەم کاتەدا ھەڵدەستێت بە گۆڕینی بۆ ترشی یۆریک کە ھۆکارە بۆ زوو سپی بوونی قژ.

٤-ئەو خواردنانەش کە ڕەنگیان تێدایە خواردنیان ھۆکارن بۆ زوو سپی بوونی قژ چونکە بە زیادکردنی ڕەنگی دەستکرد  نموونە جەلیبۆن،بەکارھێنانی ڕەنگ لە کاتی دروستکردنی کێکدا دەبنەھۆی لەدەستدانی ڕەنگە سروشتیەکەی خواردنەکە بەم ھۆیەشەوە مرۆڤ دووچاری زوو سپی بوونی قژ دەکەن.


4 مانگ پێشتر - Jan 31 2018 2:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر