تەندروستی

شارەزایانی ئەمریکا ئاگاداری دەدەن لە زیانی خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ


شەربەتی پرتەقاڵ بووە ناسراوە خواردنەوەی زۆر بەسودە مرۆڤ، کۆئەندامی بەرگری بەھێزدەکات ھەروەھا مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت،لەش لە ژەھر پاکدەکاتەوە لە توانایدایە سوڕی خوێن چالاک بکات،" hesperidin" تێدایە پەستانی خوێنی بەرز دادەبەزێنێت و مەترسیەکانی توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن کەمدەکاتەوە،ئەمەش وایکردووە مرۆڤ لە زۆر کات و بەتایبەتیش لەکاتی نەخۆشکەوتندا پشتی پێببەستێت.

یەکێک لەو کاتانەش کە مرۆڤ گرنگی زۆر بە خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ دەدات لە کاتی توشبوونە بە سەرما و ھەڵامەت سەرەڕای ئەوەی ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامین "C" تێدایە کە زۆر گرنگە بۆ لەش بەتایبەتیش لە کاتی نەخۆشکەوتندا بەڵام بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر شەکر لە شەربەتی پرتەقاڵدا کە ھاوتای ئەو ڕێژە شەکرەیە کە لە قتویەکی بیبسیدا ھەیە شارەزایان لە وڵاتی ئەمریکا  ئامۆژگاری دەدەن بە دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ لە کاتی توشبوون بە سەرما و ھەڵامەت چونکە ڕێگری لەلەش دەکات ڤیتامین بەدەست بھێنێت ،لە جیاتی خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ دەتواندرێت میوەی تازە و ئەو تەواو کەرەخۆراکیانەی کە ڤیتامینیان تێدایە بخورێت.



9 مانگ پێشتر - Feb 1 2018 2:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر