تەندروستی

ڕێگایەکی خێرا بۆ ڕزگاربوون لە زیپکە


ھەندێک لە ئێمە ڕۆژانە جۆرەھا کرێم و سابون بەکاردەھێنین بۆ ڕزگاربوون لە زیپکە لە کاتێکدا ئەو شتانەی بەکاری دەھێنین چەندین زیانی لاوەکی ھەیە، بۆیە ھەمیشە ھەوڵبدە ماسکە سروشتیەکان بەکاربھێنیت.
ئەو کەسانەی بەھۆی زیپکەوە دەناڵێنن دەتوانن ئەم ماسکە سروشتیە بەکاربھێنن تاوەکو لە کەمترین کاتدا ڕزگاریان ببێت لێی.

پێداویستیەکان:
١. یەک کەوچکی گەورە  لە ھاڕاوەی چای سەوز
٢. یەک کەوچکی گەورە ھەنگوین
٣. یەک کەوچکی چا ئاوی لیمۆ
٤. ٣ کەوچی چا شەکری قاوەی 

ئامادەکردن و بەکارھێنانی:
ھەموو پێداویستیەکان جوان تێکەڵ دەکرێت و دەدرێت لە دەم و چاو یاخود ئەو شوێنانەی کە زیپکەی پێوەیە و بۆ ماوەی ١-٢ خولەک مەساجی پێدەکرێت، پاشان بۆ ماوەی ٥-١٠ خولەک پێوەی دەمێنێتەوە و ئینجا بە ئاوی شلەتێن دەشوردرێت.
ھەفتانە ٢ جار دەتوانرێت ئەم ماسکە بەکاربھێنرێت تاوەکو لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامێکی باش ببینیت.



6 مانگ پێشتر - Feb 3 2018 1:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر