هەمەڕەنگ

پشیلەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بەھۆی زیادبوونی کێشییەوە چالاکی کەمیکردووە


بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە بەپێی یاسای پێدانی زانیاری بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە "بالمرسون" کە ناوی پشیلەیەکەو راوچی سەرەکی مشکە لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، لەو کاتەوەی لە مانگی ئیبریلی ٢٠١٦ پۆستەکەی وەرگرتووە تائێستا لانیکەم ٢٧ مشکی ڕاوکردووە، بەڵام لەم دواییانەدا دەرکەوتووە کێشی زیادی کردووە ئەمەش کاریگەری بۆ سەر کارەکەی دروستکردووە.
ھەربۆیە بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان ڕێگری کراوە لەوەی کارمەندەکان خواردنی بدەنێ، بۆ ئەوەی کارو چالاکی زیاتری ھەبێت، بەڵام زۆربەی بەرپرسە ئیدارییەکان پێیان وایە بالمرستون قەڵەو نیە، بەڵام بەرپرسی ئیداری یەکەم سوربوو لەسەر ئەوەی بڕێکی دیاریکراو خواردنی پێ بدرێت.


6 مانگ پێشتر - Feb 6 2018 4:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر