هەمەڕەنگ

بۆقێك ماوەی 10 ساڵە بەدوای هاوسەرگیریدا دەگەڕێت


پارێزەرانی سروشت و گیانداران لە وڵاتی بۆلیڤیا ماوەی 11 ساڵە لە گەڕاندان بۆ دۆزینەوەی بۆقێکی مێیینە بۆ بۆقێکی نێرینە، هەتا ڕەچەڵەکی ئەو جۆرە بۆقە لە لەناوچوون بپارێزن، کە تەنیا 1 دانەی لێماوەتەوە، کە ئەویش ئەم بۆقە نێرینەیەیە بە ناوی "ڕۆمیۆ".
ئەم جۆرە بۆقە دەتوانێت 15 ساڵ بژێت، لە ئێستاشدا بۆقە تەنیاکە تەمەنی 11 ساڵە، ئەگەر بێت و لە ماوەی ئەم 4 ساڵەدا، هاوسەرێکی بۆ نەدۆزنەوە ئیتر ئەو جۆرە بۆقە بە تەواوی لەناودەچێت.
زانایانی بواری سروشتپارێزی بۆ مەبەستی دۆزینەوەی "جولێت"ێك بۆ ئەم "ڕۆمیۆ"یە، ماڵپەڕێکیان بۆکردووەتەوە، کە تیایدا بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ڕۆژی "ڤالانتاین"ەوە پڕۆفایلێکی تایبەت بە "ڕۆمیۆ" کراوەتەوە بۆ دۆزینەوەی "جولێت"ی هاوژینی.

7 مانگ پێشتر - Feb 12 2018 9:18PM
Print Friendly and PDF
زیاتر