هەمەڕەنگ

وێنە و زانیاری..پیاوێکی ئەڵمانی بۆ ماوەی ١٥ ساڵ نابینای خۆی لە بەڕێوبەرەکەی دەشارێتەوە


"Saliya kahawatte" پاش ئەوەی لە خوێندنگا بینای لە دەست دەدات باوەڕی وابووە بە لەدەستدانی بینایەکەی ئەو خەونەشی کە ھەیەتی لە ئیشکردن لە یەکێک لە ھۆتێلە بەناوبانگەکان یاخود لە چێشتخانە بەناوبانگەکانی ئەڵمانیا لەدەستی دەدات.

بەڵام "Saliya kahawatte" ھێندە خولیای ئەنجامدانی ئەم کارەبوو  بێ ئەوەی گوێ بداتە ئەوەی کە نابینایە بەدوای خەونەکەی خۆی کەوت دەستیکرد بە پێشکەشکردنی داواکاری کارکردن لە چەند ھۆتێلێک لە وڵاتی ئەڵمانیا لە کۆتایدا توانی لەلایەن یەکێک لە ھۆتێلەکانی شاری ھامبۆرگ وەڵام  وەربگرت،  بۆ ماوەی ١٥ ساڵ بەردەوام بوون  لە کارکردن بێ ئەوەی کەس بەوە بزانێت کە نابینایە بەتایبەتی بەڕێوبەرەکەی وەکو کەسێک مامەڵەی دەکرد کە بینای زۆر باشە بە ڕادەیەک لە کارەکەی سەرکەوتووبوو پلەکەی بەرزکرایەوە.

چەند جارێک ئەوەی بە مێشکدا دەھات کە بە خاوەن کارەکەی ڕابگەیەنێت نابینایە ھەندێک کات بە ڕادەیەک دووچاری دڵەڕاوکێی دەکرد توشی خەمۆکی دەبوو بەڵام لە ترسی لەدەستدانی کارەکەی نەیدەویست ئەمە ئاشکرابکات، لەکاتی تەواوبوونی ئیشەکەی لە شوێنی کارەکەی دەمایەوە بەردەوام ڕاھێنانی دەکرد بەتایبەتیش ڕاھێنان لەسەر جۆری خواردنەوەکان بۆ ئەوەی لە ڕێگای دەست و ھەستیەوە بتوانێت لەیەکتری جیابکاتەوە.
 
لە دوای ١٥ ساڵ "Saliya kahawatte" بێئەوەی ڕوناکی بینیبێت و ھیچ ھەڵەیەکیشی ئەنجامدابێت بیری لەوە کردەوە بە خاوەن کارەکەی ڕابگەیەنێت کە نابینایە، کاتێک پێی ڕاگەیاند خاوەن کارەکەی دووچاری سەرسوڕمانێکی زۆر بوو بە بیستنی ئەوەی کە نابینایە چونکە زۆر بە سەرکەوتووی کاری خۆی ئەنجام دەدا بەم ھۆیەشەوە بڕیاریدا لەسەر کارەکەی بیھێڵێتەوە.
 
"Saliya kahawatte" لە ئێستادا دەیەوێت کتێبێک لەسەر ژیانی خۆی بەرھەم بھێنێت ھەروەھا لەلایەن یەک لە دەرھێنەرە بەناوبانگەکانی ئەڵمانیاوە بڕیارە ژیانی بکرێتە فیلم.



2 مانگ پێشتر - Feb 13 2018 11:03AM
Print Friendly and PDF
زیاتر