تەندروستی

توێژینەوەیەک ئەو نەخۆشیانە دیاریدەکات کە خانمان بە ھۆی کەمخەویەوە توشی دەبن


شەونخونی واتە درەنگ خەوتن یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە وا دەکات مرۆڤ دوچاری لەدەستدانی بیرەوەری"زەھایمەر"ببێت .

کەم خەوی بەتەنھا کاریگەری لەسەر ھێز و توانا دورست ناکات بەڵکو کاریگەری لەسەر ھۆشی مرۆڤ جا پیاو یاخود ژن بێت ھەیە بەڵام ئەم لە دەستدانی ھۆشە زیاتر خانمان دووچاری دەبن نەک پیاوان.

بەپێی توێژینەوەیەکی تازە کە لە زانکۆی ئۆپسالا لە سوید بۆ دیاریکردنی کاریگەری کەم خەوی لە ژنان و پیاواندا ئەنجامدرا ئەوەی ڕوونکردەوە ژن کاریگەری کەم خەویان زۆر زیاتر لەسەر دەردەکەوێت بەراورد بە پیاوان توێژینەوەکە کە لەسەر ٢٤ گەنجی پێگەشتوو لە کچ و کوڕان بە یەکسانی واتە ١٢کچ و ١٢ کوڕ ئەنجامدرا دەرکەوت کوڕەکان بەھۆی کەخەویەوە دووچاری لەدەستدانی بیرەوەری نەبوونەوە بە پێچەوانەی خانمان کە کاریگەری لەسەر ھۆشیان دروستکرد زۆربەیان نەیان توانی ئەو شتانەی پێشتر زانیبویان بیریان بێتەوە.

شارەزایان ڕونیانکردۆتەوە کەمخەوی ھۆکارە بۆ زۆر کێشەی تەندروستی ھەروەھا دووچارکردنی مرۆڤ بە ڕووداوی ھاتوو کە لە ئێستادا بە ڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە. 

ھەروەھا پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی لە سوید ڕونیکردۆتەوە کە بەدەست نەھێنانی خەوێکی تەواو یاخود خەوتن بۆ ماوەیەکی درێژ لەوانەیە کاریگەری لەسەر دەرونی مرۆڤ دروست بکات ھەروەھا ئەگەری توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرەش زیاددەکات ھەر بۆیە پێویستە مرۆڤ لە ٧ کاتژمێر کەمتر نەخەوێت


2 مانگ پێشتر - Feb 13 2018 3:09PM
Print Friendly and PDF
زیاتر