هەمەڕەنگ

دەوڵەمندترین پیاوی جیھان لەبرسا مرد


"ڕۆد چلد" پیاوێکی یەھوودییە کە یەکێکە لەگەورە دەوڵەمەندەکانی بەریتانیا، لەبەر دەوڵەمەندی و زۆریی سەروەت و سامانەکەی چەندین جار حکومەتی بەریتانیا قەرزی لەم پیاوە کردووە. 
"ڕۆد چلد" خەزێنەیەکەی گەورەی ھەبوو کە تەنھا کلیلی ئەم خەزێنەیە لای خۆی بووە،بەڵام رۆژیک دەچێتە ناو خەزێنەکە و دەرگا لەسەر خۆی دادەخا و دوایی بیری دەچێت کە کلیلەکەی لەدەرەوەیە، ھەرچیش دەکات دەرگاکەی بۆ ناکرێتەوە، ھەرچەندە بە دەنگی بەرز ھاوار دەکات بەڵام بی سوود دەبێـت بەو پییەی ھیچ کەسێک جگە لە خۆی کلیلەکەی لانییە، خێزانەکەشی پێیان وابووە (چلد) چووە بۆ سەفەر،بۆیە دوای مانەوەی بۆ چەند ڕۆژێک لەناو خەزێنەکەدا  پەنجەیەکی خۆی بریندار کرد و بەخوێنی خۆی لەسەر دیوارەکە نووسی "دەوڵەمەندترین پیاوی دونیا لەبرسا مرد".



هەفتە پێشتر - Feb 14 2018 11:18AM
Print Friendly and PDF
زیاتر