تەندروستی

زیانی خواردنەوەی چا بە گەرمی ئاشکرا دەکرێت


 وەک زاندراوە خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرە ھۆکاری سەرەکی توشکردنی مرۆڤن بە شێرپەنجەی سورێنچک،خواردنەوەی چای گەرم بە ڕێژەیەکی زۆر لەلایەن خەڵکی لە وڵاتی چین توێژەرانی ناچارکرد توێژینەوەیەک لە سەر زیانەکانی خواردنەوەی چا بە گەرمی بکەن بەپێی توێژینەوەیەکە کە لەلایەن دامەزراوەی زانستی سروشتی لە وڵاتی چین ئەنجامدرا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن و کحول دەخۆن ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی سورێنچک پێنج ئەوەندە زیاددەکات بەراورد بە کەسێک کە چای گەرم دەخوات بەڵام جگەرە ناکێشێت و کحولیش ناخوات.

ھەر بە پێی توێژینەوەکە کە لەلایەن ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیەوە بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە ئەم کەسانە زۆر بە کەمیش ئەگەری چاکبوونەوەی ئەم نەخۆشیەیان ھەیە ئەمەش لە پاش  ٥ ساڵ لە لێکۆڵینەوە ھات دەرکەوت بە تەنھا لە %٥ ئەو کەسانەی دووچاری ئەم نەخۆشیە بوون لە ژیاندا ماون. 


7 مانگ پێشتر - Feb 14 2018 2:47PM
Print Friendly and PDF
زیاتر