تەندروستی

تا چەند جگەرەی ئەلیکترۆنی زیانبەخشە


توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە ئەو گیراوانەی بەکاردەھێنرێت لەجگەرەی ئەلکترۆنیدا کەتام و چێژی ڤانیلا و دارچینی بۆ زیاد کراوە، زیان بەسییەکان دەگەیەنێت.
توێژەران پشکنینی ئەوەیان کردوە کەبەسەر خانەیەکی خرۆکە سپییەکان دێت کاتێ رووبەرووی مادە کیمیاییە بەکارھاتوەکانی نێو گیراوەی جگەرەی ئەلکترۆنی دەبێتەوە جا ھەر تامێکی ھەبێت.
ھیچ کام لەم گیراوانە نیکۆتینی تێدا نەبوو بەڵام دەرکەوت ئەو مادە تامخۆشکەرانەی نێو جگەرە ئەلکترۆنییەکە بووە ھۆی زیادبونی ئاماژەکانی ھەوکردن و زیانی شانەکان وتا دواجار مردنی خانەکان.
لەوبارەیەوە توێژەرێکی زانکۆی رۆچستەر لەنیویۆرک ئاماژەی بەوەکرد کەلەگەڵ تێپەربوونی کاتدا ئەوا ئەم شێوەیە لەزیانگەیاندن بەخانەکان دەبێتە ھۆی چەندین گرفت لەسییەکان و لەنێویاندا تێکچوون و گیرانی درێژخایەنی سییەکان و رەبوو. 
بەوپێیەی کۆمپانیا ئەمرییکیەکان زیاتر گرنگی بەبەکارھێنانی تامی ڤانیلا و دارچینی دەدەن، دەرکەوتووە زۆر زیانی زۆرە بۆ خانەکانی سییەکان.


4 مانگ پێشتر - Feb 15 2018 2:42PM
Print Friendly and PDF
زیاتر