تەندروستی

چەند ڕێگایەکی جیاواز بۆ کەم کردنەوە و نەهێشتنی ڕەشی ژێر چاو


١. بەکارهێنانی ئاوی گوڵ کاریگەرییەکی باشی هەیە لەسەر نەهێشتنی ڕەشی ژێر چاو، هەموو بەیانی و ئێوارەیەک دەتوانیت چەند دڵۆپێک لە ئاوی گوڵ بە لۆکەیەک بدەیت لە ژێر چاوت تا لە ماوەیەکی کەمدا بە تەواوی سپی دەبێتەوە. * دەتوانیت ڕۆژانە ئەم کارە دووبارە بکەیتەوە تا ئەو کاتەی دەرئەنجامەکەیت بەدڵ دەبێت.
٢. زەیتی بادەم سودێکی سەرسوڕهێنەری هەیە لەسەر کەم کردنەوە و نەهێشتنی ڕەشی ژێر چاو. شەوانە دەتوانیت چەند دڵۆپێک لە زەیتی بادەم بە لۆکەیەک بدەیت لە ژێر چاوت و بۆ ماوەی ١٥ خولەک مەساجی پێبکەیت و پێوەی بەجێبهێڵیت تاوەکو بەیانی.
* لە ماوەی تەنها هەفتەیەکدا دەرئەنجامێکی باش دەبینیت.
٣. ڕۆژانە ئاوی پەتاتە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ کەم کردنەوە و نەهێشتنی ڕەشی ژێر چاو، بە لۆکەیەک ئاوی پەتاتەکە بۆ ماوەی ١٠ خولەک بە ژێر چاوەوە بەجێبهێڵە و پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ.
* ڕۆژی یەک جار دەتوانرێت بەکاربهێنرێت و لە ماوەی دوو هەفتەدا دەرئەنجامەکەی دەبینیت.
٤. بە بەکارهێنانی قاشێک لە خەیار دەتوانیت ڕەشی ژێر چاوت نەهێڵیت. ڕۆژانە دەتوانیت قاشێک خەیار بخەیتە سەر چاوت و بۆ ماوەی ١٥ خولەک بەجێی بهێڵیت و ئینجا بە ئاوی سارد بیشۆیت.
* ڕۆژانە و بۆ ماوەی هەفتەیەک دەتوانیت ئەم کارە دووبارە بکەیتەوە بۆ ئەوەی دەرئەنجامێکی باش ببینیت.
٥. بەکارهێنانی چای سەوز کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر نەهێشتنی ڕەشی ژێر چاو، ڕۆژانە دەتوانیت بە لۆکەیەک چای سەوز بدەیت لە ژێر چاوت و بۆ ماوەی ١٥ خولەک بەجێی بهێڵیت و پاشان بە ئاوی سارد بیشۆیت.


10 مانگ پێشتر - Feb 19 2018 2:09PM
Print Friendly and PDF
زیاتر