تەندروستی

لیمۆی ترش و خوێ و بیبه‌ری ڕه‌ش چاره‌سه‌ری چوار نه‌خۆشی ده‌كه‌ن


به‌هۆی ئه‌و پێكهاته‌ گرنگانه‌ی كه‌ له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیمۆ و خوێ و بیبه‌ری ڕه‌شدا هه‌یه‌ هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی به‌كارهێندراون.
ئه‌گه‌ر تۆ له‌و كه‌سانه‌شیت به‌ده‌ست هه‌ڵامه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌ناڵێنیت و به‌هۆی گۆڕانكاری كه‌شووهه‌واشه‌وه‌ دووچاری نه‌خۆشیه‌ ڤایرۆسیه‌كان ده‌بیت پێویستت به‌به‌هێزبوونی كۆئه‌ندامی به‌رگریت هه‌یه‌ ده‌توانیت سود له‌ لیمۆ و خوێ و بیبه‌ری ڕه‌ش له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌و  چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی دیكه‌ وه‌ربگیریت:

1-نه‌هێشتنی ئازاری گه‌روو: خوێ و بیبه‌ری ڕه‌ش بكه‌ره‌ كه‌وچكێك له‌ ئاوی لیمۆی گه‌رمه‌وه‌ ئه‌م سێ پێكهاته‌یه‌ پاكه‌ره‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و دژه‌ میكرۆبن.

ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌شیت حه‌ز به‌ بیبه‌ر ناكه‌یت ئه‌وا ده‌توانیت دارچینی به‌كاربهێنیت.

2-وه‌ستانی خوێنبه‌ربوونی لووت: ئاوی لیمۆی ترش له‌توانایدایه‌ خوێن به‌ربوونی لووت بوه‌ستێنێت.

پێویسته‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌كاربهێندرێت: لۆكه‌ بكره‌ ناو ئاوی لیمۆكه‌وه‌ و بیده‌ له‌و شوێنه‌ی كه‌ دووچاری خوێن به‌ربوون بووه‌،به‌هۆی بوونی تایبه‌تمه‌ندی دژ به‌كتریا خوێن به‌ربوونه‌كه‌ ده‌وه‌ستێنێت.

3-چاره‌سه‌ری ئازاری ددان ده‌كات: تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ به‌كتریا و دژه‌ هه‌وكردنیان تێدایه‌،هه‌روه‌ها ئازارشكێنیشه‌،بڕێكی یه‌كسان له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ خوێی ده‌ریای زبر له‌گه‌ڵ بیبه‌ری ڕه‌شدا تێكه‌ڵ بكه‌ له‌ پاشاندا چه‌ند دڵۆپێك له‌ ئاوی بۆ زیادبكه‌ هه‌تا ده‌بێت به‌ هه‌ویرێك بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك له‌سه‌ر ددانت دایبنێ و ئه‌مه‌ چه‌ند ڕۆژێك دووباره‌بكه‌ره‌وه‌ بةم شيَوةية دةبينين ئةنجاميَكي باشي دةبيَت لة نةهيَشتني ئازاري ددانةكةدا.

4-یارمه‌تی دابه‌زانی كێشی زیاده‌ی له‌ش ده‌دات: ئاوی لیمۆ هه‌تا پله‌ی كوڵان باش بكوڵێنه‌ له‌ دوایدا هه‌ندێك له‌ بیبه‌ری هاڕاوی بۆ زیادبكه‌ و كه‌وچكێكیش له‌ هه‌نگوینی بۆ زیادبكه‌ له‌ دوایدا بیكه‌ره‌ ناو قۆریه‌كه‌وه‌ و سێ كوپ ئاوی بۆ زیادبكه‌ و وازی لێبهێنه‌،ڕۆژانه‌ و بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ له‌ پێش ژه‌مه‌كانی خواردن بیخۆره‌وه‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ دووچاری هه‌وكردنی گه‌ده‌ یاخود برینی گه‌ده‌ یاخود مایه‌سیری بوون پێویسته‌ بیبه‌ره‌ ڕه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا به‌كارنه‌هێنن.



4 مانگ پێشتر - Feb 25 2018 2:55PM
Print Friendly and PDF
زیاتر