تەندروستی

خێراترین ڕێگاکانی چارەسەری زیپکە


١. بەکارهێنانی سەهۆل بە یەکێک لە باشترین ڕێگاکانی چارەسەرکردنی زیپکە دادەنرێت. سەهۆڵ کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر نەهێشنی سورهەڵگەڕانی ئەو شوێنانەی دەوروبەری زیپکەکە، هەروەها دەبێتە هۆی لەناوبردنی پیسی و کەم کردنەوەی ئەو ڕۆنە زۆرەی کە پێست دەریداوە. 
چۆنیەتی بەکارهێنانی:
پارچەیەک سەهۆڵی بچوک بخەرە ناو پارچە پەڕۆیەکی پاکەوە و بۆ ماوەی چەند سانیەیەک لەسەر ئەو شوێنانە دایبنێ کە زیپکەی لێهاتوە پاشان چەند خولەکێکی کەم بوەستە و ئەم کارە بۆ٣-٤جار دووبارە بکەرەوە.

٢. بەکارهێنانی ئاوی لیمۆ بە ڕێگەچارەیەکی تری زیپکە دادەنرێت. لیمۆ یارمەتی زوو وشکبوونەوەی زیپکەکان دەدات و ڕزگارتدەکات لەو چەوریە زیادانەی کە کۆبونەتەوە.
چۆنیەتی بەکارهێنانی:
چەند دڵۆپێک لە ئاوی لیمۆ بخەرە سەر لۆکەیەک و شەوانە پێش خەوتن بیدە لەو شوێنانەی کە زیپکەی لێهاتووە. یاخود چەند دڵۆپێک لە ئاوی لیمۆ لەگەڵ دارچینی تێکەڵبکە و شەوانە پێش خەوتن بیدە لەو شوێنانەی کە زیپکەی لێهاتووە و بۆ بەیانی بە ئاوی شلەتێن بیشۆ. 
* ئەو کەسانەی کە پێستیان هەستیارە باشترە ئەم ڕێگەیە بەکارنەهێنن.

٣. مەعجونی دان کاریگەرییەکی باشی هەیە لەسەر کەم کردنەوەی زیپکە.
چۆنیەتی بەکارهێنانی:
شەوانە پێش خەوتن دەتوانیت کەمێک لە مەعجونی دان بدەیت لەو شوێنانەی کە زیپکەی لێهاتووە و بەجێی بهێڵیت تاوەکو بەیانی پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆیت. 
ئەگەر ویستت لە ڕۆژدا بەکاری بهێنیت ئەوا دەتوانیت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەسەر پێست بەجێی بهێڵیت پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆیت.

٤. دەتوانیت بە بەکارهێنانی سیر خۆت ڕزگاربکەیت لە زیپکەکانت. 
چۆنیەتی بەکارهێنانی:
سیرێک بکە بە دوو لەتەوە و بیدە لەو شوێنانەی کە زیپکەی لێهاتوەو بۆ ماوەی ٥ خولەک بەجێیبهێڵە پێوەی پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ. ڕۆژانە دەتوانیت چەند جارێک ئەم کارە دووبارە بکەیتەوە. 
* ئەو کەسانەی خاوەنی پێستێکی هەستیارن وا باشترە ئەم ڕێگەچارەیە بەکارنەهێنن.


7 مانگ پێشتر - Feb 26 2018 12:10PM
Print Friendly and PDF
زیاتر