تەکنەلۆژیا

ڤیدیۆ.. دروستكردنى چاكه‌تێكى تایبه‌ت ژیانى زۆر كه‌س ڕزگار ده‌كات


كۆمپانیاى نۆكیا به‌هاوكاری كۆمپانیاى "Kolon" تایبه‌ت به‌دروستكردنى جلوبه‌رگ، چاكه‌تێكى تایبه‌تی دروستكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پیاوانى ئاگركوژێنه‌وه‌و كه‌سانى تر به‌كاریبهێنن، ئه‌م چاكه‌تە له‌ قوماشێك دروستكراوه‌ كه‌ روناكى ده‌داته‌وه‌و ئاویش هه‌ڵنامژێت.
له‌ گرنگترین سیفه‌ته‌كانى ئه‌م چاكه‌ته‌ پێوانه‌ى دڵ و پله‌ى گه‌رمى له‌ش دیارى ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌ڕێی "GPS"ـه‌وه‌ شوێنى كه‌سه‌كه‌ دیارى ده‌كات، بڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ى 18 مانگدا بخرێته‌وه‌ بازاڕه‌وه‌ بۆ فرۆشتن.



9 مانگ پێشتر - Mar 5 2018 2:50PM
Print Friendly and PDF
زیاتر