تەندروستی

له‌ ڕێگای ئه‌م سێ خۆراكه‌وه‌ ڕێگری له‌ زوو سپیبوونی قژت بگره‌


هه‌ندێك كات سپی بوونی قژ په‌یوه‌سته‌ به‌و خۆراكانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ ده‌خورێن،بۆیه‌ پێویسته‌ گرنگی به‌ خواردنی خۆراكی ته‌ندروست بدرێت ،له‌ گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌ش كه‌ ڕێگری له‌ زوو سپی بوونی قژ ده‌كات:

1-سه‌وزه‌: داده‌ندرێت به‌ باشترین خۆراك له‌ توانایدایه‌ ڕێگری له‌ زوو سپی بوونی قژ بكات وه‌ك سپێناخ،ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گرنگی ڤیتامین B12،B9 له‌ سه‌وزه‌دا.

2-شوكولاته‌: هه‌ندێك وای بۆ ده‌چن شوكولاته‌ پێكهاته‌ی زیانبه‌خشی تێدایه‌ خواردنی مرۆڤ قه‌ڵه‌و ده‌كات،به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خواردنی شوكولاته‌ زۆر به‌سوده‌ بۆ مرۆڤ ته‌نها له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه‌ زیاده‌ڕه‌وی له‌ خواردنیدا بكرێت،شوكولاته‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ مسی تێدایه‌ پارێزگاری له‌ كرداری به‌رهه‌مهێنانی میلانين(به‌رپرسه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ڕه‌نگی قژ و پێست) ده‌كات.

3-سالمۆن: ماسی سالمۆن هه‌نده‌ سودی زۆره‌ كه‌ له‌ ژماردن نایه‌ت،هه‌ر كاتێك باسی خواردنی ته‌ندروست ده‌كرێت سه‌لمۆنی تێدایه‌ یه‌كێكیش له‌ سوده‌ گرنگه‌كانی ڕێگریكردنه‌ له‌ زوو سپیبوونی قژ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گرنگی ماده‌ی سیلینیۆم له‌ ماسی سالمۆندا كارده‌كات بۆ هێشته‌وه‌ی قژ به‌ ڕه‌نگه‌ سروشتیه‌كه‌ی خۆی.


9 مانگ پێشتر - Mar 5 2018 3:07PM
Print Friendly and PDF
زیاتر