هەمەڕەنگ

وێنە و زانیاری..خانمێک ماوەی 30 ساڵە پێنەکەنیووە


خانمێکی بەریتانی Cate Wallwork  تەمەن ٥١ ساڵ بەھۆی توشبوونی بە نەخۆشیەکی دەگمەنەوە وایلێهاتووە کە توانای زەردەخەنەی نەمێنێت.
ئەم خانمە لە تەمەنی ١٧ ساڵیەوە دووچاری ئەم نەخۆشیە بووە بەو ھۆیەشەوە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵە پێنەکەنیووە و بەردەوام دەمووچاوی مۆن دەردەکەوێت.
پێگەی میترۆی بەریتانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات Cate Wallwork  لە تەمەنی تازە پێگەشتوودا تووشی ئیفلیجی دەمووچاو بووە و بە تێپەڕبوونی کات بەوەی زانیوە کە دووچاری ئەم نەخۆشیە بووە، پزیشک پێی ڕاگەیاندووە توشی نەخۆشی Melkersson-Rosenthal  بووە،ئەمەش وایکردووە بەھۆی بوونی ئازاری زۆر بەردەوام بگری لە کاتی نانخواردندا، لە دوای لێکۆڵینەوەش دەرکەوتووە باوکی لە ڕابردوودا توشی ئەم نەخۆشیە بووە ھەر بە ھۆی ئەم نەخۆشیەشەوە مردووە.

لە ١٠ ھەزار کەس لە بەریتانیا ٨ کەس توشی ئەم نەخۆشیە دەبێت، نیشانەکانی بە ڕوونی بە دەمووچاویەوە دیارە گوپی کەمێک دێتە خوارەوە و دەمووچاو و لێوی دووچاری ئاوسان دەکات.


3 مانگ پێشتر - Mar 7 2018 11:10AM
Print Friendly and PDF
زیاتر