تەندروستی

خواردنی ڕێحانە ئەم زیانانە بە لەش دەگەیەنێت


بۆنەخۆشەکەی گەڵای ڕێحانە وایکردووە زۆر کەس ئارەزوی بەکارھێنانی بکات،لە ئامادەکردنی زۆر خۆراک و دورستکردنی چاشدا بەکاردەھێندرێت،تامێکی خۆش و سودێکی زۆریشی بۆ مرۆڤ ھەیە کۆنترین گەڵای ڕووەکیە کە خاوەنی بۆنێکی بەھێزە،لە سەدەی کۆنەوە ئەوروپیەکان بەکاریان ھێناوە بۆ چارەسەرکردنی زۆر نەخۆشی.

لەگەڵ ئەوەی ڕێحانە  زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت بەڵام دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ئاسن و مەگنسیۆم و کالیسیۆم،لەگەڵ بوونی چەند ڤیتامینێکی بەسودی وەک ڤیتامین C،ڤیتامین A ھەروەھا بیتاکارۆتین کە لە توانایدایە لەش لە زۆر نەخۆشی بپارێزێت.

وڵاتی ھەندستان بە نیشتمانی ڕەسەنی رێحانە دادەندرێت،پێش پێنج ھەزار ساڵ ڕواندوە.

لە گرنگترین سودەکانایشی:

بە تێکەڵکردنی گەڵای ڕێحانەی تازە لەگەڵ کوپێک ئاو یارمەتی ئاسانکردنی کرداری ھەرس دەدات ھەروەھا ھێورکەرەی گەدەشە،گیراوەی چا بە ڕێحانە دادەندرێت بە یەکێک لە باشترین چارەسەرەکان لە ھێورکردنەوەی کۆکە و سەرمابوون.

چارەسەری گەزینی مێرووی جۆراوجۆر دەکات و ژەھری لەشیش دەردەدات،سنورێک بۆ توشبوونی مرۆڤ بە دڵەڕاوکێ و چارەسەری خەوزڕانیش دەکات.

یارمەتی گەشەی قژ دەدات لە ڕێگای چالاکردنی سوڕی خوێنی پێستی سەر،ھەروەھا چارەسەری ھەڵوەرینی قژیش دەکات و سنورێکیشی بۆ دادەنێت.

لە توانایدایە چارەسەری ئەو نەخۆشیە بکات کە دووچاری پێست دەبێت وەک بەڵەکی ، زیپکە ، پەڵەی ڕەشی دەمووچاو ،یارمەتیدەرێکی باشە بۆ وازھێنانی مرۆڤ لە کێشانی جگەرە،چارەسەری بۆنی ناخۆشی دەمیش دەکات.

ڤیتامین"A" تێدایە پارێزگاری لە چاوەکان دەکات لە توشبوون بە ھەوکردن و ئاوسان ھەروەھا چارەسەری ئەو نەخۆشیانەش دەکات کە دووچاری کۆئەندامی ھەناسە دەبێت لە ڕێگای تێکەڵکردنی گەڵای ڕێحانە لەگەڵ ھەریەکە لە زەنجەبیل و ھەنگویندا ھەروەھا مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەپارێزێت،بیتاکارۆتینی تێدایە کرداری چونی خوێن بۆ دڵ چالاکدەکات.

مرۆڤ لە توشبوون بە لە بیرچوونەوە ھەروەھا زەھایمەری پێش وەختە دەپارێزێت،چارەسەری بەرزی ڕێژەی کۆلیستڕۆلی زیان بەخش لە خوێندا دەکات کە ھۆکارە بۆ توشکردنی مرۆڤ بە نەخۆشیەکانی دڵ و ڕەقبوونی دەمارەکان لە ڕێگای خواردنی ڕێحانە لەگەڵ چا ھەروەھا چارەسەری ئەو بێھێزیەش دەکات کە خانمان بەھۆی سوڕی مانگانەوە توشی دەبن.

لەگەڵ ئەو سودەنەی ڕێحانە کە باسکران پێویستە ئاگاداربین بەھۆی بوونی زەیتی"volatile" کە لە %٨٠ لە ماوەی "estragole" پێکھاتووە زیان بە کۆرپەلە لە سکی دایکیدا دەگەیەنێت،ڕێحانە دەشبێتەھۆی گەشەی خانەی شێرپەنجەی بۆیە نابێت خانمی دوگیان و ئەوانەش شیردەدەن بە منداڵ و ئەوەش کە تازە منداڵی بووە بیخۆن،جا ئایا وشکراو  یاخود لە بەھاراتدا بێت،ھەروەھا زۆرخواردنیشی زیان بە جگەر دەگەیەنێت.



7 مانگ پێشتر - Mar 8 2018 3:30PM
Print Friendly and PDF
زیاتر