هەمەڕەنگ

چی ڕوودەدات ئەگەر زەوی لە خولانەوە بووەستێت؟


منداڵان هەردەم بە پرسیارە سەیر و سەمەرەکانیانەوە ناسراون، چی دەبێت ئەگەر ئەو پرسیارانە بهێنینە نێو دنیای زانستەوە و بپرسین، چی ڕوودەدات ئەگەر زەوی لە خوولانەوە بەردەوامەکانی بووەستێت و ببێت بە گۆیەکی جێگیر و وەستاو؟ ئەم پرسیارە سەیر دەکەوێتە بەر گوێ، بەڵام  سەیرتر لەوە وەڵامەکانن.
سەرەتا دەبێت بزانین وەستانی زەوی لە پڕێکدا، وەکو ئەوەیە ئۆتۆمبیلێك بە خێرایی 1,670 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا خۆی بە دیوارێکدا بکێشێت، لەو کاتەشدا تۆش لەماوەی چاوتروکانێکدا دەردەپەڕیت.
ئەگەر زەوی لە ناکاو ڕاوەستێت، ئەوا سەرجەم تەنەکانی دەوروبەری بە هەمان خێرایی زەوی "واتا بە خێرایی 1,670 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا" بە چواردەوری زەویدا دەخولێنەوە، هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە، لەوکاتەدا تۆ بەر هیچ شتێك ناکەویت و بمریت، بەڵام دنیا بۆخۆی کاول دەبێت و ئەمرێت.
لەکاتی وەستانی خولانەوەی زەویدا، خێرایی با چوار هێندەی خێراترین با کە تا ئێستا تۆمار کراوە "کە 408 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدایە"، دەبێت، هەروەها سونامی و هەڵکشانی ئاو بە شێوەیەکی تۆقێنەرانە بەرز دەبنەوە و هەموو شتێك لەبەردەمی خۆیاندا ڕادەماڵن.
ئەوەی لە هەمووی سەیر و سەمەرەترە، ئەگەر زەوی لە خولانەوە بووەستێت، ئەوا هەموو ئاوی زەریاکان دەچنە باکوور و باشووری زەوی و لە قووتبەکاندا دەگیرسێنەوە.
 



4 مانگ پێشتر - Mar 12 2018 9:21PM
Print Friendly and PDF
زیاتر