تەکنەلۆژیا

دادگایەکی ئەمریکا داوای ھاووڵاتییەک بۆ ھاوسەرگیری لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەی ڕەتدەکاتەوە


دادگای فیدراڵی ئەمریکا، داوای ھاووڵاتییەکی ڕەتکردەوە، کە دەیویست ھاوسەرگیری لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەی ئەنجام بدات.
لەوبارەیەوە ئاژانسی ھەواڵی "FOX13"، بڵاویکردەوە، دادوەر دەیڤد نافر، ئامادەنەبووە سەیری داوای ھاووڵاتییەک بکات، بەناوی کریس سیفیر کە داوای کردووە ڕێگەی پێبدرێت ھاوسەرگیری لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەی بکات، ئەم داوایەش دوای ئەوە ھات کە ڕێگە بەھاوسەرگیری ھەمان ڕەگەز درا.
پێشتریش ھەمان ھاووڵاتی داوایەکی لەسەر پارێزگای ویلایەتی یوتا و داواکاری گشتی تۆمار کرد کە ڕێگەیان پێنەداوە پەیوەندی یاسایی لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەی ئەنجامبدات.
لەوبارەیەوە دادوەرەکە ھۆکاری ڕەتکردنەوەی داوای ئەو ھاووڵاتییەی بۆ ئەوە گەراندەوە، کە ئەو بەلایەوە گرنگ نەبووە ھاوسەرگیری لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەی بکات، بەڵکو ئامانجی ئەوە بووە ھاوسەرگیری ھەمان ڕەگەز ڕەتبکاتەوە.


9 مانگ پێشتر - Mar 27 2018 6:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر