تەکنەلۆژیا

رۆبۆتی Misty I توانای پەرەپێدەرانی رۆبۆت بەرەوپێشتر دەبات


تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لەو رۆبۆتانە بەرھەمھێنراوە کە ئامانج لێیان ئاشناکردنی منداڵانە بەچۆنیەتی پرۆگرامکردنی رۆبۆت، بەڵام تەنیا بەشێکی کەمیان تایبەتکراوە بەو کەسانەی خولیای پەرەپێدانی رۆبۆتن بێ ئەوەی پسپۆڕ بن لەزانستی رۆبۆتدا.
لەو ڕووەوە کۆمپانیای (Misty Robotics) رۆبۆتی (Misty I)ی ئاشکرا کرد کە یەکەم رۆبۆتی پێشکەوتووە لەجیھاندا کە بۆ پەرەپێدەرەکان دیزاین کراوە.
گرنگترین بەش لە رۆبۆتەکە پێکھاتوە لەھەستەوەرێکی ڕوناکی کە لەپێشەوە جێگیرکراوە و رۆبۆتەکە سوودی لێ وەردەگرێت بۆ دروستکردنی نەخشەیەک بۆ ژینگەی چواردەوری خۆی.
ھاوکات کامێرایەکی لەگەڵدایە بۆ ناسینەوەی روخسار و تەنەکان. وێڕای ئەوەش ٣ مایکرۆفۆن و شاشەیەکی LCD و ھەستەوەرێکی ھەیە یارمەتی دەدات بۆ خۆ لادان لەئاستەنگەکان، جگە لەوەش رۆبۆتی (Misty I) دوو پرۆسێسەری (سناپدراگن)ی بۆ دانراوە.
رۆبۆتەکە بەئاسانی پرۆگرام دەکرێت و شەیدایانی بواری رۆبۆت دەتوانن سوودی بەرچاوی لێ وەربگرن بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانیان لەپەرەپێدانی رۆبۆتدا.
جێی ئاماژەیە کۆمپانیای (Misty Robotics) بەنیازە بەر لەکۆتایی ئەمساڵ ڤێرژنی دووەمی رۆبۆتەکە بەناوی (Misty II) بەردەست بکات.



9 مانگ پێشتر - Mar 28 2018 2:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر