تەکنەلۆژیا

ڤیدیۆ.. ئەپڵ مۆبایلێک بەرھەم دەھێنێت کە توانای نوشتانەوەی ھەیە


کۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە لە ٢٠٢٠ دا جۆرێک مۆبایل بەرھەم بھینێت کە توانای نوشتانەوەی ھەبێت.

ئەو مۆبایلە شاشەیەکی نەرمی بۆ دادەنرێت لە جۆری "microLED"، کە لە ئێستادا ئەپڵ کار بۆ گەشەپێدانی دەکات.

ئەم دەنگۆیە دوای ئەوە دێت، کە کۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە شاشەیەک بەکوالیتی "٨K" دروستبکات، بۆ مۆبایل و کۆمپیوتەرو یارییە ئەلیکترۆنییەکان.

جێی ئاماژەیە ئەپڵ یەکەم کۆمپانیا نیە کە بەنیازبێت شاشەی نوشتاوە گەشە پێ بدات، پێشتریش کۆمپانیای سامسۆنگ نمونەی یەکەمی ئەو جۆرە شاشەیەی نمایش کردو بڕیاریشە لە ٢٠١٩ دا بەڕەسمی بڵاوبکرێتەوە.



9 مانگ پێشتر - Mar 29 2018 11:45AM
Print Friendly and PDF
زیاتر