تەکنەلۆژیا

ڤیدیۆ.. ھیوندای بەئۆتۆمبیلێکی نوێ کێبڕکێی بێ ئێم و مارسیدس دەکات


کۆمپانیای ھیوندای تازەترین ئۆتۆمبیلی خۆی بەناوی "G70" نمایش کرد کە پێشبینی ئەوە دەکرێت ببێتە کێبڕکێکاری سەرەکی ئۆتۆمبیلی "BMW 3"و "Mercedes-Benz C" لە بازاڕەکاندا.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت گرنگییەکی زۆر بەجوانی دەرەوەو ناوەوە دراوە، ھەروەھا ھەوڵدراوە ئارامییەکی زۆر بۆ شۆفێرو نەفەرەکانی ناوی دابین بکات.

ھەرچەندە کۆمپانیاکە ھیچ ڕونکردنەوەیەکی لەسەر تایبەتمەندییەکانی ئەم ئۆتۆمبیلە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام چەند پێگەیەک ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بزوێنەرەکە "2.0" لیترە، ھێزی 197بۆ 247 ئەسپی ھەیە، ھەروەھا 8 خێرایی ئۆتۆماتیکی ھەیە.




6 مانگ پێشتر - Mar 30 2018 7:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر