تەکنەلۆژیا

پێوانەی چالاکی مێشک دەدۆزرێتەوە



بەوپێیەی ئەو منداڵانەی کەتوشی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار دەبن، روبەرووی گرفتی زۆر دەبنەوە لەژیانیاندا و دوایین شت کەبیانەوێ بیگرنەبەر دانیشتنە بۆ ماوەیەکی زۆر کەئامێرێکی گەورە بەکاربھێنرێت بۆ چاودێری جوڵەی مێشک، بۆیە زانایانی ئەمریکا و بریتانیا بڕیاریاندا پەرە بەشێوازەکانی وێنەگرتنی مێشک بدەن کەکاریگەرییەکانی کەمتر بێت لەسەر نەخۆشەکە، بۆیە جۆرێک کڵاویان دروستکردوە کەئەوکەسەی دەیپۆشێت دەتوانێ بەئاسانی بجوڵێتەوە و کارەکانی رۆژانەی خۆشی بەرێوەبەرێت، ھاوکات کێشەکەشی تەنیا یەک کیلۆگرامە. 
زانایان توانیان قەبارەی ئەو ئامێرە ھێندە بچوک بکەنەوە بەبێ ئەوەی کاریگەری ھەبێ لەسەر ئەرکەکانی لەرێی گۆرینی جۆری ھەستەوەرەکەیان و قەبارەیان. 
بەپێی زانیارییەکانی گۆڤاری (نیو ساینتست) تیمەکە ئەو کڵاوەیان لەسەر چوار کەسی خۆبەخش تاقی کردۆتەوە و دەرکەوتوە کەئامێرەکە باشترین دەرەنجامی ھەبوە و توانیویەتی بەووردی چالاکیەکانی مێشکی توشبوان تۆماربکات.



4 مانگ پێشتر - Mar 31 2018 10:38AM
Print Friendly and PDF
زیاتر